نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی بەریتانی دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی بەریتانی دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی بەریتانی دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی باڵای بەریتانی کرد بە سەرۆکایەتی مارشاڵ سامی سامپسۆن گەورە ڕاوێژکاری سەربازی بەریتانیا بۆ کاروباری ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست.

ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/5/5 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای بەریتانی کرد بە سەرۆکایەتی مارشاڵ سامی سامپسۆن گەورە ڕاوێژکاری سەربازی بەریتانیا بۆ کاروباری ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست و لە دیدارەکەدا کە ستیفن هیکی باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق ئامادەی بوو، گفتوگۆ دەربارەی دوايين گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان بەریتانیا و هەرێمی کوردستان کرا.

شاندی بەریتانی پابەندبوونی بەریتانیا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە پشتیوانیکردن لە هێزی پێشمەرگە دووپات کردەوە بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی هەڕەشەکانی داعش. جەخت لە گرنگیی کاراکردنی هەماهەنگیی ئەمنی لە نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە کرا بە تایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیداره‌ی حکوومەتی هەرێم، بۆ سنووردانان و ڕێگەگرتن لە هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا، شاندی بەریتانی، چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لە وەزارەتی پێشمەرگەدا بەرز نرخاند.

بەپەلە

ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و سەرۆكی سووریا

ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە 1ی ئاداری 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە بەڕێز ئەحمەد ئەلشەرع …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *