ململانێی له‌ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان زیاتر ده‌بێ، ململانێی ئه‌مجاره باڵه‌كانی تێپه‌ڕاندووه و ئێسته ناوچه‌كان دابه‌ش بوون، شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سووڵ رمی ئه‌مجاره‌ی ململانێیه‌كانی هه‌ڵگرتووه و روون نییه كه ڕووه و كوێی ده‌بات.
باڵی كۆسره‌ت ره‌سووڵ هه‌موو هێزێكیان له هه‌ریه‌ك له ده‌رباز كۆسره‌ت و شاڵاوی برای كۆ كردووه‌ته‌وه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی تا ئاستێكی زۆر ده‌رباز كه‌متر ده‌رده‌كه‌وێ، به‌ڵام شاڵاو به گه‌رمی رمه‌كه‌ی هه‌ڵگرتووه و كه‌وتووه‌ته ململانێ.
كوڕه‌كانی كۆسره‌ت ره‌سووڵ به‌رپرسیاریه‌تی باڵایان له‌ناو حزبه‌كه‌یاندا هه‌یه، ده‌رباز كۆسره‌ت له‌دوای كۆنگره‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه به ته‌واوی ده‌ڤه‌ری هه‌ولێر و بادینانی خرایه به‌رده‌ست بۆ ئه‌وه‌ی رێكخستنه‌وه‌ی تێدا بكات و سه‌رپه‌رشتی بكات.
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی یه‌كێتی خۆیان ده‌ڵێن، “دوای ئه‌وه‌ی له فه‌یسبووكه‌وه ئاشكرابوو كه یه‌كێتی و گۆڕان هاوپه‌یمانییان بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق پێكهێناوه” ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ناو یه‌كێتی ته‌قینه‌وه. یه‌كێتییه‌كانی هه‌ولێر به پێشه‌وایه‌تی شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سووڵ له هه‌ڵچوونێكی خێرادان.
شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سووڵ كه ئێسته پێشه‌وایه‌تی یه‌كێتییه‌كانی هه‌ولێر ده‌كات، به ته‌واوی نیگه‌رانه، ئه‌وه‌ش هۆكار بووه له‌گه‌ڵ فه‌رمانده و به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كانی یه‌كێتی و نزیك له كۆسره‌ت ره‌سووڵ كۆ ببێته‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سووڵ په‌یامێكی روونه بۆ لاهوور جه‌نگی كه چیتر قبووڵ ناكه‌ن له پشتی مێزێكه‌وه له مێرگه‌پان بڕیار بدات و هاوپه‌یمانی بكات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا كێشه‌ی نێوان ماڵی شێخ جه‌نگی و كۆسره‌ت ره‌سووڵ نوێ نییه، به‌ڵكو له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ه‌وه رقی ماڵی كۆسره‌ت ره‌سووڵ له‌و خیانه‌ته هه‌یه به‌تایبه‌ت كه ده‌گوترێ چه‌ند پاسه‌وانێكی كۆسره‌ت ره‌سووڵ شه‌هید كراون.
یه‌كێكی تر له‌و لێكدانه‌وانه‌ی ده‌كرێ ئه‌وه‌یه، لاهوور جه‌نگی به‌و پلانه‌ی ده‌یه‌وێ دوای هه‌ڵبژاردن به ماڵی كۆسره‌ت ره‌سووڵ بڵێ ئێوه له هه‌ولێر هیچ جه‌ماوه‌رێكتان نییه، ئه‌وه كاتێك ده‌بێ كه هیچ كاندیدێكی یه‌كێتی له هه‌ولێر ده‌رناچێت و هاوپه‌یمانییه‌كه زیانی گه‌وره له یه‌كێـتییه‌كانی هه‌ولێر ده‌دات.