سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له بناری قه‌ندیل راگه‌یاندووه، په‌كه‌كه ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی له سنووری ناوچه‌كانی وه‌رتێ، پشده‌ر و سیده‌كان رفاندووه و به‌رامبه‌ر ئازادكردنیان داوای پاره له كه‌س و كاره‌كانیان ده‌كه‌ن.
به‌ر له زیاتر له 6 مانگ چه‌كدارانی په‌كه‌كه 6 هاووڵاتییان له سنووری ئه‌و سێ ناوچه‌یه به پاساوی بێبنه‌ما و تۆمه‌تباركردنیان به سیخوڕیكردن بۆ هه‌رێمی كوردستان ره‌فاندووه و ئێستاش به‌رامبه‌ر به ئازادكردنی هه‌ر یه‌كێكیان به‌لایه‌نی كه‌م داوای 4 هه‌زار دۆلار ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی: 2 له رفێنراوه‌كان له سنووری وه‌رتێ، 2ـشیان له سنووری پشده‌ر و 2ی دیكه‌ش له سنووری ناحیه‌ی سیده‌كان له‌كاتی جیاوازدا رفێندراون و سه‌رجه‌میان له سه‌رووی 6 مانگه رفێندراون.
وه‌ك ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی پێدا، له‌و كاته‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتییانه رفێندراون، كه‌سوكاره‌كانیان هیچ سۆراخێكیان نازانن و زانیاری‌یان له‌باره‌ی شوێنی زیندانیكردنیشان نییه.
دووپاتیشیكرده‌وه، ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌باره‌ی چاره‌نووسی ئه‌و هاووڵاتییانه، ئه‌وه‌یه كه دوێنێ چه‌كدارانی په‌كه‌كه كه‌سوكاری رفێندراوه‌كانیی سنووری پشده‌ر و وه‌رتێی له گوندی ئێنزێی سنووری وه‌رتێ كۆكردوونه‌ته‌وه و پێیان راگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت ده‌ستگیركراوه‌كان ئازاد بكه‌ین، به‌لایه‌نی كه‌م ده‌بێت بۆ هه‌ر یه‌كێكیان 4 هه‌زار دۆلار بده‌ن، ئه‌گینا هه‌ر یه‌كێكیان بۆ ماوه‌ی 2 ساڵ وه‌ك زیندانی له‌لای ئه‌وان ده‌مێنێته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌و دوو هاووڵاتیه‌ی له سنووری ناحیه‌ی سیده‌كانیش له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه ر
بەپەلە
وەزارەتی دارایی بڕیارێكی تازە دەردەكات
ئارام عەبدوڵا : پوول خەرجیی زۆری دەوێت، چونكە لەدەرەوە چاپ دەكرا، بۆ نموونە، پوولێك 500 …