نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مه‌لا به‌ختیار و كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ نیگه‌رانن پرسیان پێنه‌كراوه‌ له‌ ڕێككه‌وتنی گۆڕان و یه‌كێتی

مه‌لا به‌ختیار و كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ نیگه‌رانن پرسیان پێنه‌كراوه‌ له‌ ڕێككه‌وتنی گۆڕان و یه‌كێتی

بەپێی ئەو لێدوان و ڕاگەیەنراوانە بێت هیچ ئۆرگانێكی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان و هیچ كەسێكی سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی و مەڵبەندەكان، ئاگاداری رێكکەوتنی یەكێتی و گۆڕان نییە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار له‌ سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ئاشكرای ده‌كات، ئەو رێککەوتنە تەنیا لە نێوان لاهور جەنگی و گۆڕان کراوە، هیچ باڵێکی یەکێتی و ئۆرگانێکی یەکێتی لە بەرزترین دەسەڵاتەوە تاوەکو مەڵبەندەکان ئاگاداری ئەو رێککەوتنە نین و نازانن رێککەوتنەکە لەسەر چ بنەمایەکە، تەنیا ئەوەیان لە میدیاکانەوە بیستوە کە لاهور جەنگی سەرۆکی لیستی هاوبەشی یەکێتی و گۆڕانە و رێکەوتنەکەش لە جڤاتی گۆڕان پەسەندکراوە کە نازانرێ ناوەڕۆکەکەی چییە؟.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش دا، دیارنەبوونی ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکە هێندەی دیکە ئەنجوومەنی باڵای سیاسی یەکێتی بەتایبەتی کۆسرەت رەسوڵ و مەلا بەختیاری نیگەران کردووە.

بەپەلە

بزووتنەوەی ئیسلامی لە بەردەم ئاوێنەی ڕەخنەدا: لە قەیرانی سەرکردایەتییەوە تا پاشەکشەی فیکری

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، وەک یەکەمین ڕێکخراوی چەکداری و سیاسیی ئیسلامی لە باشووری کوردستان (کە لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *