نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / شاندێكی باڵای ئیداره‌ی بایدن ده‌گاته‌ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم و حكوومه‌ت كۆده‌بێته‌وه‌

شاندێكی باڵای ئیداره‌ی بایدن ده‌گاته‌ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم و حكوومه‌ت كۆده‌بێته‌وه‌

شاندێکی باڵای ئیدارەی ئەمریکا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم رایده‌گه‌یه‌نێت “ماوەیەکە بەرنامەی سەردانەکە هەیە.”

سبەینێ چوارشەممە 5ى ئایارى 2021، شاندێکی باڵای ئیدارەی ئەمریکا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت “ماوەیەکە بەرنامەی سەردانەکە هەیە.”

سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند “شاندەکەی ئیدارەی جۆ بایدن لە ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای وەزارەتەکانی بەرگری و دەرەوە و بەرپرسانی کۆشکی سپی پێکدێن، سبەینێ سەردانی هەولێر دەکەن و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیان دەبێت.”

هاوكات شاندەکە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆک مەسعود بارزانی کۆدەبنەوە.

سەفین دزەیی، ئاشکرایکرد، بەرنامەی سەردانەکە چەند هەفتەیەکە هەیە و شاندەکە سەردانی چەند وڵاتێکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکە دەکات، لەناویشیاندا عێراق و هەرێمی کوردستان هەیە.

بەپەلە

ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و سەرۆكی سووریا

ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە 1ی ئاداری 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە بەڕێز ئەحمەد ئەلشەرع …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *