
زیاد جه‌بار رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان هه‌نگاویان ناوه بۆ جێبه‌جێكردنى چاکسازی لە مووچە، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات له مانگى حه‌وته‌وه ده‌ستكراوه به جێبه‌جێكردنى پرۆسه‌ى چاكسازى له كۆتایى مانگى 10 راپۆرتێك گه‌یشتووه و دواكه‌وتووه، ئه‌بوایه له مانگى داهاتوودا سێیه‌م راپۆرت بگه‌یشتایه.
زیاد جه‌بار، سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى كوردستان له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندووه، هه‌موو راپۆرته‌كه بریتى بوون له‌و رێنمایى و په‌یڕه‌وانه‌ى كه له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و تایبه‌ت به جێبه‌جێكردنى یاساكه ده‌رچواندبوو، بۆ هه‌ڵسه‌نگاندى راپۆرته‌كه به پێویستمان زانى چوار وه‌زیرى حكومه‌تى هه‌رێم بانگهێشت بكه‌ین بۆ په‌رله‌مانى كوردستان تا ورده‌كارى و رونكردنه‌وه‌ى زیاترمان بده‌نێ له‌سه‌ر هه‌نگاوى چۆنیه‌تى جێبه‌جێكردنى یاساكه له لایه‌ن لیژنه‌ى داراییه‌وه كۆمه‌ڵێك تێبینى زۆرمان هه‌بووه.
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، وه‌زیرى دارایى و وه‌زیرى شه‌هیدان و وه‌زیرى ناوخۆ و وه‌زیرى پێشمه‌رگه و سكرتێرى لیژنه‌ى باڵاى چاكسازى له حكومه‌تى هه‌رێم له كۆبونه‌وه‌كه ئاماده‌بوون.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، له مانگى حه‌وته‌وه ده‌ستكراوه به جێبه‌جێكردنى پرۆسه‌ى چاكسازى له كۆتایى مانگى 10 راپۆرتێك گه‌یشتووه و دواكه‌وتووه، ئه‌بوایه له مانگى داهاتوودا سێیه‌م راپۆرت بگه‌یشتایه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ دووه‌م راپۆرت گه‌یشتووه، هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان هه‌نگاویان ناوه بۆ جێبه‌جێكردنى یاساكه به‌شێكى موچه‌كانیان شایه‌نى گۆڕانكارین پێویستى به پێداچونه‌وه‌یه.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە