
بەهۆی پەراوێزخستنی یەكێتییەكانی هەولێر بەتایبەت باڵی كۆسرەت رەسووڵ عەلی سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای بەرژەوەندییەكانی یەكێتی، فەرماندە سەربازییەكانی نزیك لە كۆسرەت لە دوو ڕۆژی ڕابردوو دوو كۆبوونەوەیان ئەنجام داوە.
بەپێی ئەو زانیاریهكان،دوو ڕۆژی رابردوو فەرماندە سەربازییەكانی یەكێتی نزیك لە كۆسرەت، دوای ڕاگەیاندنی هاوپەیمانی گۆڕان و یەكێتی و دوورخستنەوەی تاكە كاندیدی كۆسرەت رەسووڵ لە هەولێر بۆ هەڵبژاردنەكان، دوو كۆبوونەوەیان ئەنجام داوە.
لە زانیارییەكاندا هاتووە، كۆبوونەوەیەكیان لە گوندی نازەنینی سەر بە شارەدێی هیرانی سەربە شارۆكەی شەقڵاوە بووە، فەرماندە سەربازییەكانی هەولێر و دەڤەری ڕاپەڕین بەشدارییان كردووە، هەروەها لە كۆبوونەوی دووەم فەرماندە سەربازییە دێرینەكانی یەكێتی بەشدارییان كردووە و هەردوو كۆبوونەوەكەش شاڵاو كۆسرەت رەسووڵ بەشداری كردووە.
ناوەندی وەستانەوەی ناوك بڵاوی كردووەتەوە، بەهۆی پەراوێزخستنی باڵی كۆسرەت رەسووڵ و هەولێرییەكانی ناو یەكێتی لەلایەن هەرسێ بنەماڵەی بڕیاربەدەستی ئیبراهیم ئەحمەد، مام جەلال و شێخ جەنگی، چەند كۆبوونەوەیەكی فەرماندە سەربازییەكانی ناو یەكێتی نزیك لە كۆسرەت ئەنجام دراوە.
باس لەوەش كراوە، لە كۆبوونەوەكەدا فەرماندە سەربازییەكان گلەییان لە پەراوێزخستنی یەكێتییەكانی هەولێر و هەروەها بڕیارە تاكڕەوانەكانی بنەماڵەكانی مام جەلال و شێخ جەنگی لەناو یەكێتی كراوە، بێ ئەوەی حیساب بۆ جەماوەر و بنكەی حزبەكە و تەنانەت مەكتەبی سیاسیش بكرێت.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە