نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌په‌له‌: شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر لاهوور جه‌نگی و پافڵ تاڵه‌بانی

به‌په‌له‌: شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر لاهوور جه‌نگی و پافڵ تاڵه‌بانی

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كارگێری مەكتەبی سیاسی یەكێتی ده‌نوسێت،لە چەند ساڵی ڕابردووەوە تا وەکو پێرێ، یەک لەکێشە گەورەکانی ناو یەکێتی دزە پێکردنی هەواڵ بووە، زۆرجار هەر لەناو کۆبونەوەکانەوە هەموو وردەکاریەکانی ناو دانیشتنەکە بەئەنواعی ترش و خوێ و بەهاراتی جۆراوجۆرەوە دزەی پێ ئەکرا و بڵاوئەکرایەوە …!!

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌”شوکور بۆ خوا پێ ئەچێت کە یەکێتی چارەسەری ئەو کێشەیەی کردبێت و ئەوەتا ئەوەندە ( سڕ قایم) و نهێنی پارێز بوو بێت کە تەنانەت ناوی کاندیدەکانی خۆی بۆ هەڵبژاردنی عێراق نەک هەر نەداتە کارگێر و مەکتەب سیاسی و سەرکردایەتی بەڵکو نەشیداتە خودی کاندیدەکانیش …!!

وتیشی،هەقی خۆیەتی نانێک بخوێن و دە نان بکەینە خێر بۆ کاکە مارک زوکەربێرگی خاوەنی فەیسبووک، خۆ ئەگەر فەیسبووک نەبووایە قەد نەمان ئەزانی پەیوەندی نێوان حزبەکەمان و مۆزەمبیق لە چ ئاستێکدایە و هاوپەیمانێتیەکەمان لەگەڵ کیم جونگ بەکوێ گەیشتووە …!!!

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *