نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان.. هۆشیار عه‌بدوڵا خۆفرۆش و جاسوسه

بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان.. هۆشیار عه‌بدوڵا خۆفرۆش و جاسوسه


ئەو پەرلەمانتارە ملیۆنێرەی کۆنە گۆڕان و ئێستا بێلایەن کە بە مووچەی مانگانەی 32 ملیۆنی چەندان موڵکی لە سلێمانی و دوبەی لەگەڵ سەرمایەدارێک کڕیوە، ئەو کەسەی تەنھا لە شوقەکانی گاردن سیتی لەسلێمانی خاوەنی 4 شوققەی 240 مەتریە کە تەنھا پارەی ئەوەی یەک ملیۆن دۆلارە لەسەر شاشەکان دەیکاتە شاتە شات و قسە بە گۆڕان دەڵێت و باسی مەبدەء دەکات، ئێمە باسی پارە پەیاکردن و ڤیدیۆ عەیبەکانی ناکەین چونکە ئیتیکی رۆژنامەوانیمان رێگەمان پێنادات، تەنھا لێرەدا باسی مەبدەء ی ئەم بێ مەبدەءە تان بۆ دەکەین کە تا ئێستا چەند حزبی گۆڕیوە و داھاتووی کوێ دەبێت..

بەڕێزان ئەم ھۆشیار عەبدوڵایە سەرەتا یەکگرتوو بوو لەسەرەتای دامەزراندنی ئەو حزبە، دوای ئەوەی زانی پارە لە دین و حزبە ئیسلامیەکاندا نیە چوو خۆیدا پاڵ کوسرەت رەسوڵ و کاک کۆسرەت باشترین خزمەتی کرد.

کۆسرەت رەسوڵ ئۆتۆمبێل و کرێی خانووەکەی بۆ دەدا ھەرچی خزمەت بوو کردی بەڵام ئەم بێ مەبدەءی خۆفرۆشە، بەیەک فیکەی سەرۆکی راگەیاندنی ماڵی مام جەلال، وازی کۆسرەت رەسوڵ ھێناو چووە ماڵی مام جەلال و کەوتە ماستاو کردن بۆ ئەوان دوای چەند ساڵێک لە کاری پەیامنێری لە کەناڵی کوردسات بە وا ناسرا بوو پێیان دەوت ھۆشە بۆر..لەوێش چی ھەبوو بردی خیانەتی لەمام جەلال کرد و دواتر، چووە گردەکە و لەگەڵ کاک نەوشیروان بوو، بە تەکەتولچێتی و ماستاو ساردکردنەوە بو بە سەرۆکی تەلەفزیۆن و دواتر بووە پەرلەمانتار مووچەی 32 ملیۆنی و دەوڵەمەند بوون.

ئێستاش کە دەزانێت خێر لەگۆڕاندا نەماوە کەوتوەتە جوێندان بە گۆڕان وا دەزانێت ھەموو برادەران لە گردەکە نازانن ئێستە پیاوی رزگاری حاجی کاھیلە و ماستاو بۆ شانازی ئیبراھیم ئەحمەد دەکات و ئیتر نازانین ئۆفەری داھاتووی نەوەی نوێیە یان شوێنی تر یان موفاجەئەی پارتی نابێت بۆ چەند مانگی داھاتوو.

ئێمە وە تۆڕەکەمان دەپرسین باشە کەسێک لە ژیانی سیاسیدا سێ حزب و لەناو حزبێکدا سێ ئاراستەی کردبێت خۆفرۆش؟ جاسوس؟ مەبدەظ فرۆش نییە..

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *