نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / چەندان گۆڕانکاری نوێ لە وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت

چەندان گۆڕانکاری نوێ لە وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت

بەڕێوەبەری گشتیی راگەیاندن و ھۆشیاریی نیشتیمانی لە وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، مەبەست لە گۆڕانكاری لە كۆمەڵێك پۆست لە وەزارەتی پێشمەرگەدا، لە چوارچێوەی پرۆسەی چاكسازیدایە و بۆ باشتركردنی كاروباری دیوانی وەزارەتی پێشمەرگەیە، كە ئەوانەی ھاتوون كەسانی شارەزا و ئەكادیمی و دەرچووی كۆلێژی سەربازین.

عەمید عوسمان، ڕایگەیاند، ئەو گۆڕانكاریانەی لە وەزارەتی پێشمەرگە كراون، لە چوارچێوەی پرۆسەی چاكسازیدایە و قۆناغی یەكەمیش ئاڵوگۆڕی پۆستەكانی وەزارەتی پێشمەرگەیە، كە بەشێك لەوانەی رۆیشتوون، كاتی خانەنشینییان ھاتبوو و بە رێز و تەقیدیرەوە بەڕێ كران، ھەندێك برادەریش لە شوێنی ئەوان دانران و ئەوانەی دیكەش كە شوێنیان گرتوونەتەوە، دەرچووی كۆلیژی سەربازی و ئەكادیمین و شارەزان لە چاكتركردن و باشتر راپەڕاندنی كاروباری ناو دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە”.

بەڕێوەبەری گشتیی راگەیاندن و ھۆشیاریی نیشتیمانی لە وەزارەتی پێشمەرگە گوتیشی، ١٩پۆست گۆڕانكارییان تێدا كراوە، كە ٣٧كەس بوون و ئاڵوگۆڕ كراون، پلان ھەیە كە گۆڕانكاریی دیكەش بكرێت و قۆناغی دیكە بەڕێوەیە، بەڵام لە ئێستادا تەنها گۆڕانكاری لەو چەند پۆستەدا كراوە”.

بەپەلە

لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، کاروانێکی دیکەی تووشبووانی تالاسیمیا ڕەوانەی دەرەوە کران

لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی شەممە 4ـی نیسانی 2026، پێنجەم کاروانی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *