
ئازاد تۆفیق پارێزگاری ههڵهبجهڕاگهیاند،حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 30 ملیار دینار بۆ هه‌ڵه‌بجه ته‌رخان كردووه له‌مساڵدا چه‌ندین پڕۆژه‌ی گرنگ ده‌خرێنه بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه،ئێمه پێمان وایه له‌م قه‌یرانی داراییه حكوومه‌ت ئاوها ده‌توانێت هاوكاری پارێزگاكان بكات،به‌شێك له پڕۆژه‌كان تایبه‌ته به په‌روه‌رده، ته‌ندروستی،شاره‌وانی،زانكۆ،ڕێگاوبان،بۆ شاره‌دێ و قه‌زای مه‌ركه‌زی هه‌ڵه‌بجه جبه‌جێ ده‌كرێن،له كۆی ئه‌و پڕۆژانه‌ی ناردوومانه 30 ملیار دیناریان بۆ دابینكردووین.
ده‌ڵێ،داوامان كردووه له‌و پڕۆژانه‌ی سه‌حیان لێدراوه بۆمان بگێڕنه‌وه، ئه‌وپڕۆژانه وه‌ك سه‌ره‌تا جێگای ده‌ستخۆشییه،به‌ڵام هه‌ڵه‌بجه به 30ی ملیار دینار و دۆلار تاكو 300 ملیۆن دۆلاریش كاره‌كانی ناڕوات چونكه ئێمه پارێزگایه‌كی نوێن نه‌هامه‌تی و كاولكاری هه‌ڵه‌بجه به ده‌یان سی ملیاری قه‌ره‌بو ناكرێته‌وه به‌ڵام سه‌ره‌تایه‌كی باشه به‌هیواین به‌رده‌وامبێت.
وتیشی،كابینه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم گرنگی به‌پارێزگاكان وه‌ك یه‌ك ده‌ده‌ن،كابینه‌ی نۆ ساڵی 2019 كاتێك هاتووه‌ته سه‌ر حكووم،سه‌ره‌تا له دۆخێكی باشدابووین به‌ڵام له ساڵی 2020 سه‌رتاپا بوو به قه‌یرانی دارایی بڕینی بوودجه له به‌غداوه و دابه‌زینی نرخی نه‌وت و هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا،یه‌خه‌ی كۆمه‌ڵگای به‌شه‌ریه‌تی گرته‌وه،به‌ڵام ئێسته هه‌نگاوه‌كان ندراون له ئاوه‌دانكردنه‌وه ده‌یانه‌وێت جێگه‌ده‌ستیان دیاربێت بتواندرێت گرنگی به شاری هه‌ڵه‌بجه بدرێت زیاتر.
زیاتر ده‌ڵێ،دروست بوونی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا كه‌یسێكی سیاسییه نه‌ك ئیداری نه پارێزگار و نه‌جێگری پارێزگار‌و نه قایمقام به‌رپرس نیین،به‌رپرسه‌كانی یه‌كێتی و پارتی و گۆڕان و یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ و حزبی شوعی و سۆسیالیست، به‌رپرسن چونكه له هه‌ڵه‌بجه هه‌ڵبژاردنێكی ئاسایی نه‌كراوه تاكو ههرلایهنی سیاسی بزانێت ده‌نگ و ڕه‌نگی چه‌نده، كه‌واته ده‌بێت به ته‌وافق پێكبهێندرێت،له ته‌وافق هێزه‌كان داوای بهركهوتهدهكهن له كورسی ئه‌نجوومه‌ن و قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێ و به‌ڕێوه‌به‌ره‌گشتییه‌كان، هیوادارین لایه‌نه سیاسییه‌كان لهسهرسیخهیهك بگه‌نه ڕێكه‌وتن.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات،هیچ هێزێكی سیاسی له هه‌ڵه‌بجه له‌به‌رده‌م كاره‌كانم ڕێگرنییه،ڕێزیان لێده‌گرم و ڕێزم ده‌گرن،سه‌ردانمان ده‌كه‌ن و ئێمه‌ش وه‌ك ئیداره سه‌ردانیان ده‌كه‌ین،نامه‌یان بۆ ناردبێتم له‌وه‌ی هاوكاری كه‌سێك بكه‌م ئه‌گه‌ر كاره‌كه یاساییبێت نامه بنێرێت یان نا،كاره‌كه ده‌كه‌م یاسایش نه‌بێت نامه‌م بۆ بنێرێت یان نه‌نێرێت ئه‌وه هاوكاری ناكه‌م،وه‌ك حزب نا كه‌سه‌كان هاوڕێمن ڕه‌نگه یه‌كێتی بێت یان هێزێكی سیاسی تردابێت نامه یان ته‌له‌فۆنم بۆ ده‌كات ئه‌وه یاسا هه‌یه و ڕێكاره‌كانی یاسا ده‌گرینه‌به‌ر.
گوتی،پڕۆژه‌ی ڕێگا و پردی توهقوت، له كۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت، وه‌زیری پلاندانان و ئاوه‌دانكردنه‌وه، قسه‌ی له‌باره‌وه كرا و پشتیوانییمان ده‌كه‌ن،ئه‌و پڕۆژه نزیكه‌ی 27 ملیار دینار بوودجهكهیهتی جاده‌ی هه‌ڵه‌بجه بۆ ده‌ربه‌ندیخان و پردی توهقوته به‌ته‌واو بونی ئه‌و پڕۆژه له هه‌ڵه‌بجه‌وه به 47 كیلۆمه‌تر ده‌گه‌یته ده‌ربه‌ندیخان گرنگیه‌كی تایبه‌تی بازرگانی هه‌یه به‌ره‌و پارێزگاكانی عێراق، پڕۆژه‌یه‌كی ستراتێژییه له نزیكترین كادا به‌ردی بناغه‌ی داده‌ندرێت، پێوه‌ندی به 30 ملیار دیناره‌كه‌وه نییه.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە