ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، هۆشیار زێباری، له رێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ره‌وه رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر هه‌یه په‌لاماره تیرۆریستییه‌كه له رێی درۆنه‌وه بووبێت.
هۆشیار زێباری نووسیویه‌تی: ئه‌مشه‌و په‌لامارێكی دیكه‌ی مووشه‌كی له رێی درۆن (فڕۆکەی بێفڕۆکەوان) كراوه‌ته سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، به مه‌به‌ستی زیان گه‌یاندن به ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان.
تویتەکەی هۆشیار زێباری:
ئەمشەو هێرشێکی دیکەی تیرۆرستی لە رێگای فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرایە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر وەک هەوڵی لاوازکردنی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان. وا دیارە هەمان میلیشیا کە دوو مانگ لەمەوبەر هێرشیانکرد، هێرشەکەیان ئەنجامداوە. ئەمە هەڵکشانێکی روون و مەترسیداری هێرشەکانە