نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / حكومه‌ت بڕیاریدا سۆران ده‌بێته‌ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆ و چه‌ندین پڕۆژه‌ی گرنگ جێبه‌جێ ده‌كرێت

حكومه‌ت بڕیاریدا سۆران ده‌بێته‌ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆ و چه‌ندین پڕۆژه‌ی گرنگ جێبه‌جێ ده‌كرێت

قایمقامی سۆران ئاشکرای دەکات، “لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی تایبەتمان لەسەر دابینکردنی بودجەیەکی پێویست بۆ سۆران و زیادکردنی دەسەڵاتی زیاتر بۆ فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکان کردووە و لە ڕۆژانی داهاتوو بۆ ئەم مەبەستە تیمێکی شارەزا لە دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران سەردانی سۆران دەکەن.”

هەڵگۆرد شێخ نەجیب قایمقامی سۆران ڕاگەیاند، “کۆبوونەوەیەکی گرنگمان لەگەڵ دکتۆر ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان. لەبارەی چۆنییەتی بەرەوپێشوەبردنی کار و پڕۆژەکانی سنوری سۆران ئەنجام داوه‌”.

قامیقامی سۆران دەڵێت، “لەو کۆبوونەوەیەدا بە وردی لەسەر هەندێك تەوەری گرنگ بیروڕامان ئاڵوگۆڕ کرد، کە پەیوەست بوون بە تایبەتمەندی ئەو دەڤەرە، بەتایبەتیش هەنگاونان بۆ بەرجەستەکردنی جۆرێک لە ئیدارەیەکی سەربەخۆ بۆ ئەو ناوچەیە، خودی ئەم ھەنگاوانەیش لەگەڵ وەزیری ناوخۆ و وەزیری شارەوانی و پارێزگاری هەولێر باس کرابوون بە شێوەیەک کە دەسەڵاتی بەڕێوبەرایەتی و فەرمانگەکانی سۆران زیاتر بکرێت، بۆ ئەوەی ڕۆتینیاتی کار کەم بکریتەوە و پڕۆسەی بڕیاردان خێراتر بکرێت”.

ئاماژه‌ى كرد، “هەر لەو کۆبوونەوەیەدا ئاماژە بە چۆنییەتی جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەکی ستراتیجی کرا، کە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر بوژانەوەی دۆخی ئابووریی ناوچەکە دەبێت، ئەمەیش لە ڕێی بەشداریپێکردنی کەرتی تایبەت بۆ جێبەجێکردنی هەندێ پڕۆژە کە هەلی کاری زیاتر بڕەخسێنن”.

ئاشكراى كرد، “لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی دیوان بەڵێنی دا بودجەی تەرخانکراو بۆ تەواوکردنی هەندێ پڕۆژە خەرج بکات کە بە هەڵپەسێردراوی مابوونەوە. لەوانەیش پڕۆژەی جووت سایدی پیشەسازی کۆن و دێلزیان و باسی تەواوکردنی پڕۆژەی نەخۆشخانەی 25 قەلەوێری سیدەکان و چەند پڕۆژەیەکی ستراتیژی لە دەڤەرەکە کرا.”

بەپەلە

بەریتانیا سەركۆنەی هێرشەكەی دوێنێی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر دەكات

باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە عێراق سەركۆنەی هێرشەكەی دوێنێی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە شارەدێی قادر كەڕەم …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *