نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / هۆشدارێكی توند ده‌درێته‌ مه‌لا به‌ختیار له‌ گۆڕان و یه‌كێتی زیاتر مه‌له‌فه‌كانت هه‌ڵده‌ده‌ینه‌وه‌!

هۆشدارێكی توند ده‌درێته‌ مه‌لا به‌ختیار له‌ گۆڕان و یه‌كێتی زیاتر مه‌له‌فه‌كانت هه‌ڵده‌ده‌ینه‌وه‌!

ئەندامێكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای دەكات كە مەلا بەختیار لە كاتێكدا خۆی بە كەسێكی عەلمانی دەزانی، میدیاكەی كردۆتە سەكۆی تیرۆریستان و هۆشداری دەدات كە ئەگەر واز لە زمانی بازاڕی نەهێنێ، “بەو قسانەی یەكێتییەكان لەسەری كردوویانە، ڕووی راستەقینەی دەردەخەین”
مه‌لا جیهاد حەسەن، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان راگەیاند، مەلا بەختیار كە چەندین ساڵە بانگەشەی عەلمانیەت و باوەڕبوون بە سۆسیال دیموكرات دەكات، ماوەیەكی كەمە بە خەون و خولیای ئەوەی لە نێو حزبەكەیدا ئاوڕێكی لێ بدرێتەوە و پێگەیەكی ئەوتۆی پێ بدرێت، سایت و پەیجی (چاودێر)ی كردۆتە سەكۆی كەسێكی تیرۆریست و خۆفرۆشی وەك سۆران عومەر تاوەكوو سووكایەتی بە پارتی و بارزانییەوە بكات.
پرسیاری ئەوەشی كرد، “ئاخۆ مەلا عەلمانییەكە نازانێت سۆران عومەری تیرۆریست لە كارەساتی خێڵی حەمە چ ڕۆڵێكی هەبوە و چەند پێشمەرگەی یەكێتیش لەو كارەساتەدا سەربڕدراون؟ مەگەر ئەمە چ وەفادارییەكە بۆ خوێنی شەهیدانی حزبەكەی خۆی كە میدیاكەی بخاتە خزمەتی كەسێك كە بە سەربڕینی پێشمەرگەكانی یەكێتی پێكەنیوە؟ ئایا هەموو ئەو بانگەشانەی مەلا بەختیار چەند ڕۆژێك لەمەوبەر كردی گوایە میدیاكانی كارا دەكاتەوە هەر ئەوەندە بوو؟ خۆ ئەمە هەمان ڕێچكەی ڕاگەیاندنی تاقمێكی خۆفرۆشە و سەرەنجامەكەی ئەوان دیارە كە چۆن لە چاوەڕوانیی سڵاوێكدان؟”.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی داوای لە مەلا بەختیار و میدیاكەی كرد، واز لەو زمانە بازاڕییە بهێنن، ئەگینا قسەمان بۆ گوتن لەسەر مەلا بەختیار زۆرە، بەڵام هەر بەو قسانەی كە یەكێتییەكان و گۆڕانەكان لە سلێمانی لەسەر مەلا بەختیار دركاندوویانە، “وەڵامێكی ئەوتۆی دەدەینەوە كە خەڵكی كارێكی پێ بكەن، با بە دەواری شڕی نەكردبێت!.

بەپەلە

ئەنجوومەنی وەزیران: ئەرکی دەستووریی حکوومەتی فیدڕاڵییە کە تەواوکاریی مووچەی مانگی دوو و تەواوی مووچەی مانگی سێ بنێرێت

ئەمڕۆ چوارشەممە 3/27، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *