نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / نهێنی نزیك بوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان له‌ پارتی ئاشكرابوو

نهێنی نزیك بوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان له‌ پارتی ئاشكرابوو

سەركردەیەكی پارتی دیموكراتی كوردستان باس لەوە دەكات كە دڵنیاییەك لای خەڵكی كوردستان دروست بووە بەوەی جگە لە هەرێمی كوردستان، پارتی لە بەغدایش داكۆكیكاری مافەكانی گەلی كوردە و رێگا نادات مافی كورد پێشێل بكرێت، هەروەها بەهێزیی پێگەی پارتی وای كردووە هێزەكانی عێراق كار بۆ بەستنی هاوپەیمانی لەگەڵیدا بكەنەوە.

ئەكرەم ساڵح، ئەندامی سەركردایەتی و بەرپرسی لقی 22ی گەرمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان، راگەیاند، بەهۆی پێداگری مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە تێپەڕاندنی بودجە لە بەرژەوەندیی گەلی كورد و پاش داكۆكیی لیستی پارتی لە رێگەی پەرلەمانی عێراقەوە، بۆ سازشنەكردن لەسەر دەسكەوتەكانی گەلی كوردستان، ئەوانە ئومێدێكی زۆریان بەخشیوەتە هاووڵاتییانی كوردستان، كە پارتی هاوشێوەی هەرێمی كوردستان لە بەغدایش داكۆكی لە مافە دەستوورییەكانی گەلی كوردستان دەكات.

زیاتر گوتی، تا هەرێمی كوردستان لە رووی دەستووری و یاساییەوە پێوەندی لەگەڵ عێراق بمینێت، پارتی داكۆكی لە مافەكانی گەلی كورد دەكات بێ سازشكردن لەسەر مافە نەتەوەییەكانی خەڵكی كوردستان، ئەوەیش ئەركی سەر شانی پارتی دیموكراتی كوردستانە، چونكە زیاتر لە سێ چارەكە سەدەیە خەباتی بۆ دەكات.

لەبارەی هەوڵی نزیكبونەوەی فراكسیۆنەكان لەسەر ئاستی عێراق لە پارتی بۆ هاوپەیمانیكردن، ئەو سەركردەی پارتی باسی لەوە كرد كە پارتی دركی بەوە كردووە كە هەل و مەرجی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی وا دەخوازێ پارتی هاوپەیمانی ببەستێت، بۆیە لەو چواچێوەدا و بۆ داكۆكیكردن لە مافەكانی گەلی كورد، پێشوازی لەو هەنگاوانە دەكات.

بەپەلە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد

  ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *