نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی قیامە

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی قیامە

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی قیامە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی کریستیانەکان کرد.

دەقی پەیامەکە:

بە بۆنەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی کریستیان لە هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم.

هیواخوازم ،خوای مەزن، نزا و ڕۆژووییان قبوڵ بکا و ڕۆژانی جەژنیش بە شادی و ئارامی بە سەرببەن.

لەم بۆنە پیرۆزەدا، جەخت لە پەرەپێدان و بەهێزترکردنی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئایینی و لێبوردەیی کە سیمایەکی جوان و گرنگیی هەرێمی کوردستانە دەکەینەوە، خوازیارم گیانی بەیەکەوەژیان و تەبایی و برایەتی لە نێو تەواوی گەلان و شوێنکەوتووانی ئایینە جیاوازەکان، زیاتر گەشە بسەنێت و مرۆڤایەتی پێ بنێتە قۆناغێک ، کە دوور بێت لە هەموو توندڕەوی و نەهامەتییەک.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *