نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پەیامی سەرەخۆشی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی ڕەمزی شەعبان

پەیامی سەرەخۆشی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی ڕەمزی شەعبان

کۆچی دوایی کاک ڕەمزی شەعبان ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەکتەبی بەڕێوەبردن و دارایی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ناخەوە خەمباری کردم. کاک ڕەمزی کەسایەتییەکی تێکۆشەر و نیشتمانپەرەوەر بوو، لە قۆناغە جیاجیاکانی شۆڕش و ئەرک و بەرپرسیاریەتییەكانی لە ناو پارتیدا ، نموونەی ڕاستگۆیی و نیشتمانپەروەری بوو.

ماڵباتەکەیشی ڕۆڵێکی دیاریان لە شۆڕشەکانی کوردستان و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا هەبوو. پرسە و سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی و سەرکردایەتی و ئەندامان ولایەنگرانی پارتی و بنەماڵە تێکۆشەرەکەی دەکەم .خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە هەموومان ببەخشێت.

مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *