
پاش ئەوەی هاوڕێ مەلا ستار، پەرلەمانتاری یەكێتی لە نێو پەرلەماندا سووكایەتی بە ئافرەتان كرد، كاردانەوەیەكی زۆر لە نێو خەڵكی كوردستان بە هەردوو ڕەگەزەوە درووست بوو.
په‌روین عەبدولڕەحمان، ژنه په‌رله‌مانتاری خولی سێیەمی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی و له لێژنه‌ی ئافره‌تان ، راگەیاند: “ئه‌ندام په‌رله‌مان به مانای وشە ده‌بێت ئه‌ندامی په‌رله‌مان بێت، هه‌ر له جل و به‌رگر و هەڵسووكەوتی، قەینا ڕەخنە لە حكوومەت بگرێت و لەم چوارچێوەیە قسە بكات، بەڵام نه‌زانییەكەی له‌وه‌دایه ئه‌ندام په‌رله‌مان بیت و مێینه‌ی پێ مرۆڤ نه‌بێت، به راستی قسه‌یه‌كی زۆر قێزەون و ناشرینی كرد”.
پرسیاری ئەوەشی لە پەرلەمانتارەكەی یەكێتی كرد ئاخۆ “لە خوشك و دایكی خۆی مێینە نین؟”.
ئەو پەرلەمانتارە دانی بەوەدا نا كە قسەكەی هاوڕێ مەلا ستار “بەسەر یەكێتی و خودی خۆیشیدا شكایەوە”. گوتیشی: “قسەكەی بەرپرسیارێتی و گوزارشتە له‌و ئاراسته‌ی له نێو یه‌كێتی پشتیوانی لێ ده‌كات”.
بە پێویستیشی زانی، “یه‌كێتی بانگی بكات، تازه قسه‌كه‌شی كردووه، خه‌ڵكی نیگه‌ران بووه، زۆره به‌داخه‌وه ئەو حزبە وای لێهات”.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە