نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئه‌وقافی هه‌ولێر داوایه‌ك ئاراسته‌ی مامۆستایانی ئاینی ده‌كات

ئه‌وقافی هه‌ولێر داوایه‌ك ئاراسته‌ی مامۆستایانی ئاینی ده‌كات

له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی پارێزگای هه‌ولێر ڕایگه‌یاند:  داوا له‌ مامۆستایانی ئایینی ده‌كه‌ین بە چاوێکی پڕ لە گرنگیەوە و بە جددی هاوڵاتیان و نوێژخوێنان لە پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستیەکان ئاگادار بکەنەوە.

ده‌قی ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌: 

بەناوی خودای گەورەو ميهرەبان ئاگاداری ………. بەڕێزان : مامۆستايانی ئاينی قەدرگران هەروەکوئاشکرایە لە ئێستادا و ڕۆژ بەڕۆژ رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زیادبوون وهەڵکشاندایە ، بۆیە جارێکی تر داوا لە بەڕێزتان دەکەین ، هەروەکو لە پێشوودا ڕۆلی گرنگتان هەبوو لە پاراستنی گيانی هاووڵاتيان و هۆشيارکردنەوەی نوێژ خوێنان لە هەمبەر مەترسی ئەم ڤايرۆسە نەگريسە و پابەندبوونيان بە ڕێنماييە تەندروستيەکان ، کە بە چاوێکی پڕ لە گرنگيەوە و بە جددی هاوڵاتیان و نوێژخوێنان لە پابەندبوون بە رێنمایيە تەندروستيەکان ئاگادار بکەنەوە بەتايبەتی بە (بەستنی ماسک) و (دووری نێوانیان) و( هێنانی بەرماڵی خۆیان )، کە ئەمەش دەبێتە ھۆی بەردەوامی بەڕێوەچوونی نوێژە فەريزەکان و وتاری هەينی لە مزگەوتەکان و هەمیشەکرانەوەی دەرگای مزگەوتەکانمان بە ڕووی نوێژ خوێنان ئەگەرنا ، دەبێتە هۆکاری داخستنی دەرگای ئەو مزگەوتانەی کەپابەند نابن بەو ڕێنماییانە.

بەهيوای سەلامەتی و تەندروستيەکی باش بۆ هەموو لايەک

ڕاگەياندنی بەڕێوەبەرايەتی ئەوقافی پارێزگای هەولێر

بەپەلە

سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەكات

سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كرد و رایگەیاند كە هەنگاوێكی گرنگە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *