سەرەتا / عێراق / پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌ بودجه‌ی 2021ی عێراق دوا رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كرا

پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌ بودجه‌ی 2021ی عێراق دوا رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كرا

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، مادده‌ی یازده‌ له‌ پڕۆژه‌ یاساكه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ پشكی هه‌رێم له‌ بودجه‌ی گشتی بودجەی گشتیی ئەمساڵی عێراق، په‌سه‌ند كرا ، هه‌رێمی كوردستان داهاتی دووسه‌د و په‌نجا هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌ و نیوه‌ی داهاتی نانه‌وتی راده‌ستی به‌غدا ده‌كات، به‌غداش دوازده‌ پۆینت شه‌ست و حه‌وتی بودجه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرێت.

پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌ بودجه‌ی دووهه‌زار و بیست و یه‌كی عێراق دوا رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كرا و به‌ پێی رێككه‌وتنه‌كه‌ هه‌رێمی كوردستان داهاتی دووسه‌د و په‌نجا هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌ به‌ نرخی نه‌وت له‌ كۆمپانیای سۆمۆ راده‌ستی به‌غدا ده‌كات له‌گه‌ڵ نیوه‌ی داهاته‌ نانه‌وتیه‌كان .

دوای ئه‌و رێككه‌وتنه‌ش، سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و كه‌ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان كۆبوونه‌وه‌.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران محه‌مه‌د حه‌لبوسی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كۆبووه‌وه‌ و له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا پشكی هه‌رێمی كوردستان رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كرا و له‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌دا جێگیر كرا ، پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌ مادده‌ی یازده‌ی پڕۆژه‌یاساكه‌دا جێگر كراوه‌ .

هاوكات راگه‌یه‌ندراوه‌ كه‌ لایه‌نه‌كانیش له‌سه‌ر بودجه‌ رێككه‌وتوون و پێشنیازه‌كانیان جێگیر كراوه‌ .

به‌ پێی رێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا، له‌ به‌رامبه‌ر راده‌ستكردنی داهاتی دووسه‌د و په‌نجا هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌ و نیوه‌ی داهاتی نانه‌وتی له‌ لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، به‌غدا له‌سه‌دا دوازده‌ پۆینت شه‌ست و حه‌وتی بودجه‌ ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.

نێردراوی كوردستان تیڤی راشیگه‌یاند كه‌ دوای رێككه‌وتنه‌كه‌ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان كۆبوونه‌وه‌ .

بەپەلە

كازمی سەرپەرشتی دوایین تاقیكردنەوەی ئامێرەكانی دەنگدانی كرد

ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق بڵاویكردەوە، كازمی، سەرپەرشتی دوایین تاقیكردنەوەی تایبەت بە ئامێرەكانی دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنەكانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *