نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بۆ سێ سەرۆکایەتییەکەی یەکێتی ناتوانن کۆببنەوە

بۆ سێ سەرۆکایەتییەکەی یەکێتی ناتوانن کۆببنەوە

لە دووای کۆنگرەی چواری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی و دەستەی کارگێڕی و ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی ئەو حزبە پێک هێندران بەڵام نەیان توانیوە یەک کۆبونەوەی هاوبەش بکەن.

دۆخی خەراپی ناوخۆی یەکێتی و نەبوونی پێڕەوی ناوخۆی دیاری نەکردنی دەسەڵاتەکان، وای کردووە ئەو حزبە فرە کوێخایی بێت.

چاودێرانی سیاسی دەڵێن: دۆخی ناوخۆی یەکێتی لە قۆناخێکی مەترسیدایە، لە پێش کۆنگرە،کوتلە و دەستەگەری زیاتر بووە هەمووکەس دەسەڵاتی هەیە و هیچ کامیشیان دەسەڵاتیان نییە و کەس خەتی کەس ناخوێنێتەوە.

چاودێران دەڵێن: بوونی ئەنجوومەنێکی قەرەباڵخی سەرکردایەتی و مەکتەب سیاسی و دەستەی کارگێڕی و ئەنجوومەنی باڵا و هاوسەرۆکان، کەس نەزانێت بڕیار لای کام دەزگایە کێ بڕیار دەردەکات و کێ جێبەجێ کارە.

چاودێران زیاتردەڵێن: ئێستە هیچ ئۆڕگانێکی یەکێتی ناتوانێت بەیەکەوە کۆببنەوە، ئەوەش وای کردووە دۆخی ناوخۆی ئەو حزبە زیاتر پشێوی پێوەدیاربێت.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *