نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / دڵشاد گه‌رمیانی عه‌لی باپیر هه‌ڵه‌ی كرد كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌ره‌و پوكانه‌وه‌ ده‌ڕوات

دڵشاد گه‌رمیانی عه‌لی باپیر هه‌ڵه‌ی كرد كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌ره‌و پوكانه‌وه‌ ده‌ڕوات

دڵشاد گەرمیانی، یەکێک لە سەرکردەکانی پێشوی کۆمەڵ هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە گۆڕینی ناونیشانی کۆمەڵ و بەرزکردنەوەی دروشمی کرانەوە راگەیاند و دەڵێت، لابردنی پاشگری ئیسلامی لەکۆمەڵ بۆ رازیکردنی یەھودی و عەلمانیەکانەو خوا قبوڵی نیە.

دڵشاد گەرمیانی لەمیانی وتارێکدا رایگەیاندوە، “ئێمە لەگەڵ گۆڕینی ناوی کۆمەڵ و لادانی پاشگری ئیسلامی و سڕینەوەی (لا ٳلە إلا اللە)ی سەر ئاڵاکەمان و بەرزکردنەوەی دروشمی کرانەوە نەبوین، بەهەڵەیەکی ستراتیژی گەورەی دەبینین و هۆکارو پاساوەکەشی بەناواقعی و لاوازو نادروست دەزانین”.

ئاماژەی بەوەشکردوە، هەمو ئەو قسەو باسەش کەئەم بڕیارەی لەسەر بنیاد نراوە، گوایە پاشگرە ئیسلامیەکە بوەتە بەربەست، “ئەگەرنا وا گەورە دەبین و خەڵکانێکی لەئاستی باڵا دێنە ناومان و حەوت کورسی تر زیاد دەکەین، دەبین بەحزبێکی جەماوەری، زیاتر فراوان دەبین و زۆر خەیاڵاتی تر، کە ئێمە وێڕای ئەوەی هیچی بەواقعی نازانین، ئەگەر واش بێ ئەو جۆرە فراوان بونە مایەی دڵخۆشیمان نین”.

دڵشاد گەرمیانی باسی لەوەشکردوە، “هاتنە ناوەوەی خەڵکانێک بۆ ئێمە جێگای دڵخۆشین، کەلەدەوری بیروباوەڕەکەمان کۆببنەوە، نەک دژایەتی کردنی لایەنێک و بەرگریکردن لەپرسێک خەڵکمان لەدەور کۆکاتەوەو، بەنزیک بونەوەمان لەو لایەنەو چارەسەر کردنی ئەو پرسە ئەو خەڵکانە بەجێمان بێڵن، ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی داهاتوش چ لەعێراق بێ یان کوردستان ئەو ڕاستیە دەسەلمێنێ، ئێمە لەوەهم و خیاڵدا دەژین یان ئەوانەی بەتەمای سەرابی عەلمانیەکان براکانی خۆیان لەدەس دەدەن و ئاستی متمانەی خەڵکە دیندارەکەی خۆیان دێننە خوار”.

ئەوەشی خستوەتەڕو، “بڕیاری بوێرانە بریتی نیە لەجوڵە بەئاڕاستەی هەواو ئارەزوەکانی خەڵک و لێڵکردن و ونکردنی ئامانج، بڕیاری بوێرانە بەرز ڕاگرتنی بیروباوەڕو شەریعەتەکەمانە، لەگەڵ ڕاوەستان و ڕوبەڕو بونەوەی هەمو نەخشەو پیلان و بیروباوەڕێکی دژ بە(ئیسلام)، نەک لاساییکردنەوەی عەلمانی و دیموکراسی خوازەکان و خۆبەکەم زانین لەئاستیاندا”.

دڵشاد گەرمیانی دەشڵێت، “ئەو ناوگۆڕین و بەرزکردنەوەی دورشمی کرانەوەیە، خەونی خەڵکانێکی تر بو، بەداخەوە بەڕێز مامۆستا عەلی باپیر هێنرایەدی و ئەو کرانەوەیەی بەڕێزیان باسی دەکەن، زۆر جیاوازە لەو کرانەوەی خەڵکانی تر تامەزرۆیین، لەداهاتوشدا جیاوازییەکان ڕونتر دەبینرێن”.

بەپەلە

جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیران: ئامانجی سەرەکیی حكوومەت لە پرۆژەی (هەژماری من) ئەوەیە کە هاووڵاتییان سەرپشک بن لە هەڵبژاردنی ئەو بانکانەی کە دەیانەوێت مامەڵەی لەگەڵدا بکەن

عەزیز ئەحمەد جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بۆ كەناڵی NRT رای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *