
د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەمەڕ زیادبوونی ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان هۆشداریی دەدات.
وەزیری تەندروستی رایگەیاند: “ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا زۆر زیاد بووە کە ئەمڕۆ گەیشتە 10.3%، دوو هێندی ڕێژەی سنورداری تووشبوونە کە پێویستە لە 5% زیاتر نەبێت”.
بەرزنجی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “ئەم ڕێژەیە پێشبینی دەکرێت زۆر زیاتریش بێت بە هۆی ئەوەی لەو ڕۆژانە پشووە زۆربەی تاقیگە و کلینیکە تایبەتەکان نیە بەڵکو تەنیا فریاکەوتن و سەنتەرەکانی کۆڕۆنا هەیە“.
گوتیشی: “نیگەرانین بەوەی هیچ پابەندبوونێکی بڕیارەکان پەیڕەو ناکرێت بەداخەوە بەبێ ماسک و قەرەباڵغی و بەریەککەوتن مایەی خێراتری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە دەبێت لە ڕۆژانی داهاتوو”.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە