نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای پەرلەمانی کوردستان راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە

لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای پەرلەمانی کوردستان راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە

لیژنەکەی پەرلەمان نیگەرانیی خۆی لە گرژییەکان و تەقەکردن بەسەر قوتابیاندا دەردەبڕێت، لەگەڵ ئەوەش داوا دەکات قوتابیان بەشێوەیەکی ئاشتییانە داوای مافەکانیان بکەن.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، وەزیری پەروەردە چەند بڕیارێکی لە بەرژەوەندی قوتابیان داوە:

1- لە ھەفتەیەکدا تەنھا دوو تاقیکردنەوە ئەنجام دەدرێن.

2- لیژنەیەکی پسپۆڕ و شارەزا پێکھاتووە بۆ کەمکردنەوەی پڕۆگرام (منھج)، وەک پێشتریش ڕایانگەیاندبوو مەنهەج بە گوێرەی ڕۆژەکانی خوێندنی وەرزی دووەم دیاری دەکەن و پێش دەستپێکی خوێندنی وەرزی دووەم ئەو بابەت و بەندانەی پێویست نین ڕایدەگەیەنن .

3- بۆ تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەم 13 ڕۆژ مۆڵەتی دیکە دراوە بە قوتابیان.

4- داوامان لە  وەزارەتی پەروەردە کردووە کەوا تاقیکردنەوەی وەرزی دووەم لە 19ی 6 پێشبخەن بەجۆرێک 40 ڕۆژ  لەبەردەم قوتابیان بێت بۆ باشتر خۆئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوەی وزاری.

دەقی راگەیەندراوەکە:

ڕاگەیەندراوی لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵای پەرلەمانی کوردستان لەخۆپیشاندانی قوتابیانی ١٢ ی ئامادەیی لە پارێزگای سلێمانی:

بەداخەوە بەهۆی خۆپیشاندانی چەند ڕۆژەی قوتابیانی پۆلی ١٢ی  ئامادەیی لە پارێزگای سلێمانی گرژی و ئاڵۆزی ڕوویداو کار گەیشتە تەقەکردن بەسەر قوتابیاندا، ئێمە نیگەرانیمان لەم ڕووداوە ڕادەگەیەنین و لەپاڵ ئەمەشدا داواکارین قوتابیان بە ئاکاری بەرزی پەروەردەیی و نموونەیەکی جوانی داواکردنی ماف داوای مافە ڕەواکانیان  بکەن و پەیامی خۆیان بگەیەنن.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەردەوام لە پەیوەندیدا بووین لەگەڵ بەڕێز وەزیری پەروەردە ، بەسوپاسەوە ژمارەیەک بریاری گرنگیان داوە لە بەرژەوەندی قوتابیان وەک :

١-لە ھەفتەیەکدا تەنھا دوو تاقیکردنەوە ئەنجام دەدرێن.

٢-لیژنەیەکی پسپۆڕ و شارەزا پێکھاتووە بۆ کەمکردنەوەی پڕۆگرام ( منھج) ، وەک پێشتریش ڕایانگەیاندبوو مەنهەج بە گوێرەی ڕۆژەکانی خوێندنی وەرزی دووەم دیاری دەکەن و پێش دەستپێکی خوێندنی وەرزی دووەم ئەو

بابەت و بەندانەی پێویست نین ڕایدەگەیەنن.

٣- بۆ تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەم ١٣ ڕۆژ مۆڵەتی دیکە دراوە بە قوتابیان.

٤- داوامان لە  وەزارەتی پەروەردە کردووە کەوا تاقیکردنەوەی وەرزی دووەم لە ١٩ ی ٦ پێشبخەن بەجۆرێک ٤٠ ڕۆژ  لەبەردەم قوتابیان بێت بۆ باشتر خۆئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوەی وزاری.

پەنا بەخوا لە ئایندەیەکی زۆر نزیکدا وەزارەتی پەروەردەوە  وەلامی داواکاریەکەمان دەدەنەوە.

بەھیوای ئایندەیەکی گەش بۆ قوتابیان و خوێندکارانی ئازیز…

عبدالسلام دۆلەمەری

سەرۆکی لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی-پەرلەمانی کوردستان

٢٠٢١/٣/١٩

بەپەلە

چرکە دەقی نامەی (بارزانیی نەمر) بۆ جه‌نه‌ڕاڵ دیگۆل بڵاودەکاتەوە

ئەمڕۆ لەکاتی سەردانەکەیدا، ژان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، نامەیەكی مەلا مستەفا بارزانیی نەمری پێشكەشی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *