نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پەرلەمانتارێکی پارتی: شاندی هەرێمی كوردستان و لایەنە شیعەکان لەسەر بودجە رێککەوتن

پەرلەمانتارێکی پارتی: شاندی هەرێمی كوردستان و لایەنە شیعەکان لەسەر بودجە رێککەوتن

پێش كەمێك شیروان دووبەردانی پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی عێراق رای گەیاند شاندی هەرێمی كوردستان و لایەنە شیعەکان لەسەر پشکی هەرێمی كوردستان لە بودجەی عێراق گەیشتنە رێککەوتن.

شێروان دووبەردانی راگەیاند كە لایەنە شیعەکان و شاندی هەرێم لەسەر دەقێکی نوێ کە لە بەرەژەوەندیی هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتییە رێککەوتوون.

راشیگەیاند بڕیار دراوە دەنگ لەسەر ئەو دەقە لە پەرلەمان بدرێت و تەواوی لایەنە کوردستانییەکان هاوڕابوون لەگەڵیدا.

لەمبارەوە بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراقیش رای گەیاندووە كە رێککەوتنەکە کراوە و هەنگاوێکی سەخت نراوە، دواتر دەبێت لیژنەی دارایی دەنگ لەسەر دەقەکە بدات، پاشان دەچێتە پەرلەمان و دەنگی کۆتایی لەسەر دەدرێت.

کۆبوونەوەی لایەنە شیعەکان و شاندی هەرێم کۆتایی هاتووە، بەڵام تاوەکو ئێستا بە فەرمی هەردوولا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان ئاشکرا نەکردووە.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *