نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی تورکیایان بۆردومان كردو تۆپخانه‌كانی توركیاش وه‌ڵامیاندانه‌وه

چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی تورکیایان بۆردومان كردو تۆپخانه‌كانی توركیاش وه‌ڵامیاندانه‌وه

گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی تورکیایان بۆردومان كرد، له‌به‌رامبه‌ردا سوپای توركیا بە چڕی سنوری دەراو و  سەری ڕۆبی و ڕواڵیان له‌ ده‌ڤه‌ری سیده‌كانی تۆپباران كرده‌وه‌.

كاتژمێر 12:30 خوله‌كه‌ی دوانیوه‌رۆی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ گه‌ریلاكانی بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی تورکیایان بۆردومان كرد، له‌به‌رامبه‌ردا سوپای توركیا بە چڕی سنوری دەراو و سەری ڕۆبی و ڕواڵیان له‌ ده‌ڤه‌ری سیده‌كانی تۆپباران كرد.

لەوبارەیەوە ئێحسان چەڵەبی بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان . ڕاگەیاند: تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر ئه‌م ناوچاونه‌ی بۆردومانكردووه‌.

گوتیشی: ئەو تۆپبارانە زیانی گیانی بۆ خەڵکی ناوچەکە نەبووە و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد به‌هۆی دووری بنكه‌و باره‌گاكانی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌، زیانەکانی پەکەکە نه‌زانراوه‌.

بەپەلە

لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، کاروانێکی دیکەی تووشبووانی تالاسیمیا ڕەوانەی دەرەوە کران

لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی شەممە 4ـی نیسانی 2026، پێنجەم کاروانی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *