نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / وەزارەتی پەروەردە چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد

وەزارەتی پەروەردە چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد

دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی په‌ره‌وه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ چوار چێوه‌ی بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی كۆڕۆنا بڕیاریدا كه‌ ته‌نها چه‌ند پۆلێك له‌ قوتابخانه‌كان ده‌وام بكه‌ن ئه‌مڕۆش له‌ بڕیارێكی نوێدا وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایگه‌یاند لەبەر بەرژەوەندی قوتابیان و خوێندکارانی قۆناغی ١٢ بەهەموو بەشەکانیەوە، چەند بڕیارێکی نوێیان دەرکردووە.

بەپێی بڕیارەکەی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەمی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی لە رۆژی شەممە ١٠ی٤ی٢٠٢١ دەستپیدەکات و لە ٢١ی٤ی٢٠٢١ کۆتایی دێت، جگە لە هەر دوو رۆژی ١٤ی٤ی ٢٠٢١ و ١٥ی٤ی ٢٠٢١ تاقیکردنەوەی تێدا ناکرێت.

هەروەک وەرزی دووەمی خوێندنی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی لە رۆژی شەممە ٢٤ی٤ی٢٠٢١ دەستپێدەکات.

هەر بەپێی بڕیارەکەی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم تاقیکردنەوەی وەرزی دووەمی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی لە رۆژی شەممە ١٩ی٦ی٢٠٢١ دەستپێدەکات و لە رۆژی دووشەممە ٢٨ی٦ی٢٠٢١ کۆتایی دێت.

دەقی بڕیارەکانی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە خوارەوە؛

بەپەلە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد

  ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *