له‌كاتێكدا خۆی به به‌رپرسی میحوه‌ری گه‌رمه‌سێری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌ناساند، مه‌حموود سه‌نگاوی ئه‌و پۆسته‌ی لێ وه‌رگیرایه‌وه و راده‌ستی فه‌رمانده‌یه‌كی تر كرا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئاسایشی كفری، راگه‌یاندوه، لیوا عوسمان قادر فه‌رمانده له لیوای 136ی هێزه‌كانی 70ی سه‌ربه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له شوێنی مه‌حموود سه‌نگاوی كراوه به به‌رپرسی میحوه‌ری گه‌رمه‌سێری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.
هاوكات لیوا عوسمان قادر هه‌واڵی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك به‌رپرسی میحوه‌ری گه‌رمه‌سێری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، راگه‌یاند. وه‌ك خۆی ده‌ڵێت “به‌وپه‌ری شانازییه‌وه به‌رگری له خاكی كوردستان ده‌كه‌م.