له‌به‌رئه‌وه‌ی ساڵانه به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان پێكه‌وه پێده‌گه‌ن و جووتیارانی كوردستان زیان ده‌كه‌ن، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ده‌ڵێ، نه‌خشه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كشتوكاڵمان هه‌یه و وه‌ك ساڵانی ڕابردوو نابێت.
حوسێن حه‌مه‌كه‌ریم گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕاگه‌یاند، نه‌خشه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كشتوكاڵ له كوردستان ئاماده كراوه و له ڕووی جیۆگرافییه‌وه دابه‌شكاریی بۆ كراوه، له سنووری به‌رده‌ڕه‌ش و شێخان زیاتر جووتیاران په‌تاته ده‌چێنن، له سنووری سلێمانی ڕووبه‌رێكی فراوانی خانووی پلاستیكی هه‌یه و ڕۆفیا برنج ده‌چێنرێت، گه‌رمیانیش ئێسته زیاتر گه‌نم و جۆ ده‌چێنێت، به‌وردی كار له‌سه‌ر به‌رنامه‌كه ده‌كه‌ین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له‌گه‌ڵ كارگه‌كانی پیشه‌سازی هاوئاهه‌نگیمان هه‌یه، بۆ نموونه كارگه‌ی دۆشاوی ته‌ماته له هه‌ڵه‌بجه و هه‌ریر له‌گه‌ڵ جووتیاران هاوئاهه‌نگیان هه‌بێت ئه‌و ته‌ماته‌یه به‌رهه‌م بهێنن، بۆ پیشه‌سازیی ئاوی ته‌ماته، بۆ كارگه‌كانی جپسی په‌تاته‌ش كارمان كردووه له‌وه‌ی پشت به په‌تاته‌ی ناوخۆ ببه‌ستن بۆ كارگه‌كانیان.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق كارمان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه، به‌رهه‌می كشتوكاڵی جووتیارانی هه‌ردوولا له بازاڕه‌كانی كوردستان و عێراق ساغ بكرێنه‌وه، چونكه كه‌شوهه‌وای به‌رهه‌مهێنانمان جیاوازه، كاتێك ئه‌وان به‌رهه‌میان پێده‌گات ئێمه نیمانه، كاتێكیش به‌رهه‌می ئێمه‌ش پێده‌گات كاتی به‌رهه‌می ئه‌وان به‌سه‌رچووه.
زیاتر ده‌ڵێ، ڕێنوێنیی قه‌ده‌غه‌كردن و زیادكردنی باجی گومرگ له‌سه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مانه ده‌ركراوه، له ناوخۆ هه‌مانه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و مه‌رزه‌كان چووه تا كاری پێ بكرێت، له‌كاتی پێویست ڕێنوێنییه‌كان توندتر ده‌كه‌ینه‌وه.
له‌مساڵدا جیاواز له ساڵانی ڕابردوو، جووتیاران زیان له به‌رهه‌مه‌كانیان ناكه‌ن به‌و شێوازه‌ی پلانی بۆ دانراوه له به‌رهه‌مهێنان و ساغكردنه‌وه‌یان له بازاڕه‌كانی عێراق و كوردستان.