لەوەتەی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی لاهوور جەنگی لە ڕێگەی هەڵڕشتنی پارە لە لایەك و چاوسووركردنەوە لە ئەندامانی كۆنگرەی حزبەكەی، بە هاوسەرۆكی ناشەرعیی یەكێتی هەڵبژێردرا.
لاهوور جەنگی بۆ دەست خستنی پارەیەکی زۆر دەیان پاڵاوگەی تازەی نایاسایی لە سلێمانی دامەزراندووە و لە ڕێگەی پیاوەكانی خۆیەوە سەرپەرشتییان دەكات.
لە ماوەی رابردوو عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان رای گەیاندبوو كە دەیان گۆڕەپانی دروستكردنی بەنزین و گازوایل لە ناوچەی تانجەڕۆی سلێمانی هەن، لە هیچ دامەزراوەیەكدا مۆڵەتیان نییە، سووتەمەنی لە ئێرانەوە دێنن و لەگەڵ ماددەی تر تێكەڵی دەكەن، دەبێت بە هۆی تووشبوونی خەڵك بە شێرپەنجە، تەنانەت ”بە ئارەزووی خۆیان شت لە بەنزین دەكەن“.