نوێترین هەواڵ
سەرەتا / تەندروستی / چەند جۆرێکی خواردن بۆ دابەزاندنی کۆلیسترۆڵ لە خوێندا

چەند جۆرێکی خواردن بۆ دابەزاندنی کۆلیسترۆڵ لە خوێندا

شارەزایانی بواری پزیشکی پێشنیازی خواردنی چەند جۆرە خواردنێکییان کردووە کە یارمەیتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی چەوری زیانبەخش لە خوێندا و مەترسییەکانی جەڵتەی مێشك و دڵ کەمدەکاتەوە،.

کۆمەڵێك شارەزای پزیشکی رێنمایی خواردنی چەند خواردنێك دەکەن بۆ رزگاربوون لە چەوری زیانبەخش.

لە خواردنانەش، چەرەسات، خواردنی گیاندەرەکانی ناو ئاو، زەیتی تۆوی کەتان و جۆرێکی برنج کە لە شاخەکاندا دەڕوێت.

هاوکات ئەوەشیان خستوەتەڕوو، خواردنەوەی بیرەی سور بە رێژەیەکی کەم یارمەتیدەرە بۆ زیادبوونی کۆلیسترۆڵی سودبەخش.

ئاماژەیان بەوەشداوە، هۆکاری سەرەکی جەڵتەی دڵ و مێشك قەڵەوی و شەکر و بوونی چەوری زیانبەخش لە خواردنەکاندایە.

ئاشکراشیان کرد، قەڵەوی دوای جگەرەکێشان بە دووەم هۆکاری شێرپەنجە و نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەکو فشاری خوێن و نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرە دادەنرێت.

چەورییەکانی جەستەی مرۆڤ دەکرێن بە دوو بەشەوە، چەوری ناو خوێن کە بە کۆلیسترۆڵ ناسراوە لەگەڵ ترایگلسترەیت (بە چەوری جگەر ناو دەبرێت). 

چەوری کۆلیسترۆڵ دەکرێت بە دوو بەشەوە، چەوری خراپ و باش. چەورییە خراپەکان لەناو خوێندا کەڵەکە دەبن و هۆکارێکن بۆ توشبوون بە جەڵتەی دڵ. 

هاوکات، چەورییە سودبەخشەکان لەناو خوێندا نامێننە و دەگەڕێنەوە جگەر و لە توشبوون لە گیرانی بۆرییەکانی خوێن و نەخۆشییەکانی دڵ دەمانپارێزن. 

بەڵام، ترایگلیسرەیت (کە بەچەوری جگەر ناسراوە)، هەردوو جۆری چەوری باش و خراپ لە خۆیدەگرێت و بەرزبوونەوەی ئاستی گرفتی تەندروستی دروستدەکات

بەپەلە

سێیەم حاڵەتی چاکبوونەوە لە ئایدز تۆمار کرا

پەیمانگەی پاستۆرـی فەرەنسی ڕایگەیاند: نەخۆشێک دوای زیاتر لە 5 ساڵ لە چاندنی مۆخی ئێسک کە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *