خواردنەوەی شلەمەنییەكان هۆكاری سەرەكی ژیانێكی تەندروستە، بۆیە خواردنەوەی پێنج جۆر لە خواردنەوە هاوكاریت دەكات لە پارێزگاری لەشێداری جەستەت و پارێزگاری لە چەندین نەخۆشی و كێشەی تەندروستی.
شایان بكنگهام پسپۆڕی تەندروستی دەڵێت: سودەكانی شێداری جەستە پەیوەندی هەیە بە كێش و پارێزگاری لە تەندروستی گورچیلە، هەندێك خواردنەوەی دیكەش سوودی زۆریان هەیە لە بواری تەندروستیدا.
قاوە: بەپێی توێژینەوە ئەمریكاییەكان دەركەوتووە رۆژانە خواردنەوەی كوپێك قاوەی پڕ لە كافایین پارێزگاری دەكات لە تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ، لەبەرامبەردا زێدەڕۆیش لە خواردنەوەی قاوەدا ژیان دەخاتە مەترسییەوە، بۆیە خواردنەوەی 6 كوپ قاوەی رۆژانە دەبێتەهۆی بەرزكردنەوەی رێژەی چەوری لە خوێندا و دووچاربوون بە نەخۆشییەكانی دڵ.
چای سەوز، بەپێی توێژینەوەكان خواردنەوەی چای سەوز كاریگەری زۆر ئەرێنی لە سەر تەندروستی دڵ هەیە.
جۆرە چایەكی دیكە پێكهاتوو لە كافاین كە لە گەڵای رووەك پێكهاتووە و لە باراگوای و بەرازیل و ئەرجەنتین هەیە و سوودی هەیە لە دابەزاندنی چەوری و شەكرە.
چای ماچا دروستكراوە لە گەڵای چای سەوز سودی تەندروستی بۆ جەستە زۆرە، دژەئۆكسیدەكان زیاد دەكات تووشبوونی جگەر بە چەوری و لەنێوچوونی كەمدەكاتەوە.
ئاویش پێویستە رۆژانە ژنان 11.5 كوپ و پیاوان 15.5 كوپ ئاو بخۆنەوە، ئەمە پێویستە پارێزگاری لە پلەی گەرمی سروشتی جەستە دەكات.