
گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، پارتی له سه‌وزه فرۆشێكه‌وه تا مامۆستایه‌كی زانكۆ به سامانی نه‌ته‌وه‌یی خۆی ده‌زانێت و سلێمانی دوژمنی پارتی نییه.
فارس نه‌وڕۆڵی گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕاگه‌یاند، پارتی له سه‌ره‌تای درووستبوونییه‌وه هێزی گه‌وره‌ی له سلێمانی بووه نه له ئێسته و نه له ڕابردوودا نامۆ نه‌بووه تیایدا.
روونیشی كرده‌وه كه پارتی له شوانێك و سه‌وزه فرۆشێكی سلێمانییه‌وه تا ده‌گاته مامۆستایه‌كی زانكۆ، به سامانی سیاسی خۆی ده‌زانێت، نه ئه‌م شاره دووژمنی پارتییه و نه پارتیش دووژمنی ئه‌م شاره‌یه.
نه‌ورۆڵی گوتی، پارتی له پێش حزبی به‌عسیشه‌وه له‌م شاره هێزی گه‌وره‌ی هه‌بووه، یه‌ك وشه‌ی بازاڕی و ناشرین به پارتی نه‌گوتراوه، بۆیه پارتی سلێمانی به به‌شێك له جه‌سته‌ی خۆی ده‌زانێت.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە