نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / گوته‌بێژی پارتی سلێمانی به‌ جسته‌ی خۆمان ده‌زانین

گوته‌بێژی پارتی سلێمانی به‌ جسته‌ی خۆمان ده‌زانین


گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، پارتی له‌ سه‌وزه‌ فرۆشێكه‌وه‌ تا مامۆستایه‌كی زانكۆ به‌ سامانی نه‌ته‌وه‌یی خۆی ده‌زانێت و سلێمانی‌ دوژمنی‌ پارتی‌ نییه‌.

فارس نه‌وڕۆڵی گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕاگه‌یاند، پارتی له‌ سه‌ره‌تای درووستبوونییه‌وه‌ هێزی گه‌وره‌ی له‌ سلێمانی بووه‌ نه‌ له‌ ئێسته‌ و نه‌ له‌ ڕابردوودا نامۆ نه‌بووه‌ تیایدا.

روونیشی‌ كرده‌وه‌ كه‌ پارتی له‌ شوانێك و سه‌وزه‌ فرۆشێكی سلێمانییه‌وه‌ تا ده‌گاته‌ مامۆستایه‌كی زانكۆ، به‌ سامانی سیاسی خۆی ده‌زانێت، نه‌ ئه‌م شاره‌ دووژمنی پارتییه‌ و نه‌ پارتیش دووژمنی ئه‌م شاره‌یه‌.

نه‌ورۆڵی گوتی‌، پارتی له‌ پێش حزبی به‌عسیشه‌وه‌ له‌م شاره‌ هێزی گه‌وره‌ی هه‌بووه‌، یه‌ك وشه‌ی بازاڕی و ناشرین به‌ پارتی نه‌گوتراوه‌، بۆیه‌ پارتی سلێمانی به‌ به‌شێك له‌ جه‌سته‌ی خۆی ده‌زانێت.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *