نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / فه‌رمانده‌یه‌كی باڵا به‌رهه‌م ساڵح ته‌عدای له‌ پێشمه‌رگه‌ كرد!

فه‌رمانده‌یه‌كی باڵا به‌رهه‌م ساڵح ته‌عدای له‌ پێشمه‌رگه‌ كرد!

بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق لە وتاری لەبەردەم پاپای ڤاتیكان باسی لە رۆڵی هێزە عێراقییەكان كرد لە پاراستنی مەسیحییەكان لە داعش، بەوەیش رۆڵی گرنگ و قوربانیدانی پێشمەرگەی فەرامۆش كرد، فەرماندەیەكی زێرەڤانی دووپاتی دەكاتەوە كە پێشمەرگە بوو مەسیحییەكانی پاراست.

لیوا روكن رەشید عەبدولكەریم عەبدولقادر، فەرماندە لە هێزەكانی پێشمەرگەی زێرەڤانی، راگەیاند، پاپا و هەموو دنیا دەزانن كە پێشمەرگە بوو بەرگری لە مەسیحی و تەواوی نەتەوە و ئاینەكانی تر لە تیرۆرستانی داعش كرد و ئەوانی پاراست.

زیاتر گوتی، خۆم بەرپرسی تەواوی ئەو ناوچانە بووم لە تەلەسقوف، بۆیە یەكەم خەتی پاراستنی بەرگری لە ئێزیدی و مەسیحی و شەبەك و نەتەوە و ئاینەكان، پێشمەرگە بوون، من ئامر لیوای دووی هێزی پێشمەرگە لە فەرماندەی فەرماندەیی هێزی زێرەڤانی بووم لە سەهلی نەینەوا، گیانی تەواوی هاووڵاتییان و شوێنە ئاینییەكانی ئەو سنوورانەمان پاراست.

“هێزی پێشمەرگەی كوردستان ئەو ناوچانەی گرتەوە، ئەوكات هێزەكانی عێراق هاتن بۆ شەڕی مووسڵ، ئەو شوێنانەی پێشمەرگە دەیان پارێزێت، بوونەتە لانكەی ئارامیی بۆ پێڕەوانی ئاینی مەسیحی و ئێزیدی، نموونە تەلەسقوف و قەرقووش و دەوروبەری چیای زەردەش لەژێر دەسەڵاتی پێشمەرگەن و هاووڵاتییەكانی بە ئارامی دەژین، دەبێت ئەو پێڕەوانی ئاینیانەیش باس لەوە بكەن پێشمەرگە سەروماڵی پاراستوون و كەشێكی ئارامی بۆ دابین كردوون”، ئەو فەرماندە وای گوت.

دووپاتی كردەوە، هەر كەس لە ناوەندە فەرمییەكانی عێراق لەكاتی باسكردنی هێزەكانی عێراق بۆ پاراستنی خاك و خەڵكەكەی و ئاماژە بە رۆڵ و قوربانیدانی پێشمەرگەی كوردستان نەدات، ئەوە تەعدا لە پێشمەرگە دەكات.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *