نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتوو ده‌بێت وێنه‌ی كوردستان له‌سه‌ردانی پاپا وانیشانبدرێت هه‌ولێر ببێته‌ پایته‌ختی لێبورده‌ی

ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتوو ده‌بێت وێنه‌ی كوردستان له‌سه‌ردانی پاپا وانیشانبدرێت هه‌ولێر ببێته‌ پایته‌ختی لێبورده‌ی

پێشتر ڕای خۆمان بەرامبەرھاتنی پاپا بۆ عێراق دەربڕی ووتمان، شتێکی وا لەدۆخی عێراقیەکان ناگۆڕێت، بەگوێرەی پڕۆتۆکۆڵ وئیعتیباری تر، پاپا میوانێکی گەورەی کوردوستانە. بۆیە ھەرکاروگوفتارو رەفتارێك، پێچەوانەی رێزگرتن لەمیوانێکی لەوجۆرەبێت، بەگوئرەی پێوەرە شەرعی و سیاسی وئەخلاقییەکان رێگە پێ نەدراوە.

ئه‌بوبه‌كر كاروانی نوسه‌ر و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پێشوی یه‌كگرتوی ئیسلامی له‌ فه‌یسبووكی خۆی ده‌نوسێت:بەگوێرەی پڕۆتۆکۆڵ وئیعتیباری تر، پاپا میوانێکی گەورەی کوردوستانە. بۆیە ھەرکاروگوفتارو رەفتارێك، پێچەوانەی رێزگرتن لەمیوانێکی لەوجۆرەبێت، بەگوئرەی پێوەرە شەرعی و سیاسی وئەخلاقییەکان رێگە پێ نەدراوە. پێش ئەوەی دژی پاپا ش بێت، دژ بەناوبانگی ئیسلامەتی کوردەواری گەل و ڵاتەکەمانە.

کەسانی تر بەکردەوە رێز لە شوێنکەوتەی ئایینەکانی ترناگرن وکەچی لەگەڵ ئەوەشدا ھەندێکیان بەزمان ھیچیان نەھێشتۆتەوە، نابێت ئێمە لەکاتێکدا بەکردەوە ئەوە دەکەین و لێبوردەیی وپێکەوە ژیانی ئایینی لەمئژەوە تاکو ئێستا، بووە بەبەشێکی گرنگیی پێکھێنەری کلتوری ئاینی ونەتەوەیی وکۆمەڵایەتیمان، بەقسەی ھەندێك بخرێتە ژێر پرسیارەوە.

پاپا یەکەم جارە دێتە ھەولێر، سەرنج وبینینەکانی یەکەم جار یش بەگشتی ، رۆڵی گرنگ لەوێناکردنی کۆی رابردوو ئێستا وئایندەی ئێمەدا دەبینن. بۆیە گرنگە ئەوە لای تیمی پێشوازیکارو سەرپەرشتیکاری پێشوازیەکەو لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەوە لەخۆیان بپرسن: کە پاپا ھات، ھەر لەسەرەتاوە چی دەبینی وچاوی بەچی دەکاتەوە؟ گرنگی ئەم پرسەو ھەندێ مەسەلەی تریش، لەوەدایە، کورد لەسۆنگەی بێ دەوڵەتی وکەمتەرخەمی خۆشیەوە، ھێشتا لەقۆناغی خۆناساندایە بەجیھان. دەیەوێت بیسەلمێنێت ھەیەو جیاوازە کەچی لەگەڵ ئەوەشدا، خاوەن پێگەی شایستە بەخۆی نیە لە جیھا دا.

لەم روانگەوە و لەسۆنگەی ئەوەی پاپا رەمزی سەدان ملێون باوەردای کاسۆلیکە لەجیھاندا، لەھەموو جیھانەوە بەدوادا چون بۆ سەفەرەکەی و وێستگەکانی دەکرێت، لەکاتێکی لەم جۆرەدا دەرفەتە وێنای ھەرێمێ لەخۆ نیشانبدرێت، کەلەکاتێکدا شانازی بەناسنامەی نیشتیمانی و ئاینی خۆیەوە دکات، مەڵبەندێکی لێبوردەیی ئاینییە. ھەولێر یش، بەنوێنەرایەتی ھەرێم، شایستەی ئەوەیە، نازناوی پایتەختی لێبوردەیی نەتەوەیی و ئاینی ومەزھەبیی خۆرھەڵاتی ناوەراستی پێ ببەخشرێت.

بەپەلە

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران راگەیاندرا

ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی ئایاری 2023، بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *