ئەگەر بە ڕاستی تێكۆشەر و ئازادیخواز و ڕاستگۆ با بە پاپای دەگوت:
” مەسیحییەكان لە باشوور و ناوەندی عێراقدا نەمان. حكوومەتی عێراق و سوپاكەی پێكهاتەكانیان نەپاراست. پێشمەرگە بە خوێنی خۆی پارێزگاری لە پێكهاتەكان كرد و ئەفسانەی داعشی تێكشكاند و بە دەستی پیرۆزی پێشمەرگە خاچی كریستییانەكان لەسەر كەنیسەكانی دەشتی نەینەوا دانرایەوە”.
پێی دەگوت ئەی پاپا ئێستا سوپایەكی داگیركار و میلیشیایەكی زۆروزەوەند نەینەوایان داگیر كردووە و هەڕەشەن بۆ ئەو فرەیەی كە لە عێراقدا هەیە. ئەگەر وەك پیاوێكی ڕاستگۆ ڕاستییەكانی پێ دەگوت و شانازییەكی بۆ خۆی دروست دەكرد و كریستیانەكانیش ستاییشیان دەكرد.
ئێمە دەزانین ئەو بۆ ئەوە نەڕۆیشتووە بەرگریكاری مافەكانی میللەتەكەی بێت بەڵام بۆی نییە مێژوو بشێوێنێ و درۆ دەرخواردی میوانە بیانییەكان بدات و حەقی پێشمەرگە پێشێل بكات.
زكرى مووسا