مهﻻ عه‌بدوڵای قه‌سرێ، ئه‌ندامی پێشووی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان (كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی ئێستا) له ساڵی ٢٠٠٣ له ﻻیه‌ن هێزەكانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه كوژرا، به‌ڵام راگه‌یاندنی كۆمه‌ڵ ناوێرێت ناوی بكوژه‌كانی بهێنێت.
سۆران سێوەکانی، توێژه‌ر له بواری ئیسلامی سیاسی، ڕاگەیاند، راگه‌یاندنی كۆمه‌ڵ بە شێوەیەکی زۆر کرچ و کاڵ یادی کوشتنی مهﻻ عەبدوڵای قەسرێی کردەوە، تەنانەت باسی ئەواشیان نەکرد كێ كوشتوویه‌تی، بێگومان ئەوەش بۆ خۆی جێگەی پرسیارە کە بۆچی کۆمەڵی دادگەری گرنگی بە کوشتنەکەی عەبدۆڵا قەسرێ نەدا؟
جه‌ختیشی كرده‌وه: “كۆمه‌ڵ باش دەزانێت کێ مهﻻ عەبدوڵای قەسرێی كوشتووه، بەڵام ڕەنگە لەبەر خاتری یەکێتی و په‌یوه‌ندیی ئێستایان نه‌یانه‌وێت باسی بكه‌ن، بەڵام یادکردنەوەی کوشتنی مهﻻ عەبدوڵای قەسرێ، بە شێوەیەکی سادە لە لایەن کۆمەڵه‌وه نیشانەی پرسیاری دروست کردووە.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا سێوكانی باسی له‌وه كرد، مه‌لا عەبدوڵا قەسرێ، کاریزمایەکی ناو کۆمەڵی ئیسلامی بووە، ئەگەر لەژیاندا بمایە ڕەنگە ڕکابەری عەلی باپیر بوایە، هه‌ندێك سەرکردە حەز ناكه‌ن کەسانی بەھێزیان بەدەورەوە بێت، چونکە ئەگەر کەسانی بەھێزیان بەدەورەوە بێت، دەترسن كورسییه‌كه‌یان داگیر بكرێت.
ئەمە لە كاتێكدایە كە زۆر لەوانەی قسەیان لەبارەی ئەم یادە كردووە، پرسیاری ئەوە دەكەن كە ئاخۆ ئەمە دادگەرییەكەی كۆمەڵی دادگەریی كوردستانە كە ناوێرێت ناوی بكوژانی سەركردەیەكی تیرۆركراوی حزبەكەی خۆیان بهێنن؟