نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئەگەر بەرهەم ساڵح نوێنەری ڕاستەقینەی گەلەكەی با قەت ئامادە نەدەبوو شانازییەك بە درۆ بداتە سوپایەكی داگیركەر.

ئەگەر بەرهەم ساڵح نوێنەری ڕاستەقینەی گەلەكەی با قەت ئامادە نەدەبوو شانازییەك بە درۆ بداتە سوپایەكی داگیركەر.

ئەگەر بە ڕاستی تێكۆشەر و ئازادیخواز و ڕاستگۆ با بە پاپای دەگوت:
” مەسیحییەكان لە باشوور و ناوەندی عێراقدا نەمان. حكوومەتی عێراق و سوپاكەی پێكهاتەكانیان نەپاراست. پێشمەرگە بە خوێنی خۆی پارێزگاری لە پێكهاتەكان كرد و ئەفسانەی داعشی تێكشكاند و بە دەستی پیرۆزی پێشمەرگە خاچی كریستییانەكان لەسەر كەنیسەكانی دەشتی نەینەوا دانرایەوە”.

پێی دەگوت ئەی پاپا ئێستا سوپایەكی داگیركار و میلیشیایەكی زۆروزەوەند نەینەوایان داگیر كردووە و هەڕەشەن بۆ ئەو فرەیەی كە لە عێراقدا هەیە. ئەگەر وەك پیاوێكی ڕاستگۆ ڕاستییەكانی پێ دەگوت و شانازییەكی بۆ خۆی دروست دەكرد و كریستیانەكانیش ستاییشیان دەكرد.
ئێمە دەزانین ئەو بۆ ئەوە نەڕۆیشتووە بەرگریكاری مافەكانی میللەتەكەی بێت بەڵام بۆی نییە مێژوو بشێوێنێ و درۆ دەرخواردی میوانە بیانییەكان بدات و حەقی پێشمەرگە پێشێل بكات.

زكرى مووسا

بەپەلە

چرکە دەقی نامەی (بارزانیی نەمر) بۆ جه‌نه‌ڕاڵ دیگۆل بڵاودەکاتەوە

ئەمڕۆ لەکاتی سەردانەکەیدا، ژان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، نامەیەكی مەلا مستەفا بارزانیی نەمری پێشكەشی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *