نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بەپەلە: لەلایەن تاقمەکەی لاهوور چەند شۆفێرێک فڕێندراون

بەپەلە: لەلایەن تاقمەکەی لاهوور چەند شۆفێرێک فڕێندراون

بەرپرسانی عەلوەی سلێمانی باس لەوە دەكەن كە لە لایەن ژمارەیەك لە شۆفێری مەرزی باشماخەوە، پێش بە شۆفێر و بارهەڵگرەكانی عەلوەی سلێمانی گیراوە و تەنانەت سووكایەتییان پێ كراوە.

عەتا محەمەد نوێنەری ژووری بازرگانی لە عەلوەی سلێمانی، راگەیاند، لە چەند رۆژی رابردوو ژمارەیەك شۆفێری مەرزی باشماخ هێرشیان كردووەتە سەر شۆفێرەكانی عەلوەی سلێمانی و دوو شۆفێریان رفاندووە، سووكایەتییان پێ كردوون و جامی ئۆتۆمبێلەكانیشیان شكاندووە.

ئەو دەڵێت، “هەندێك لە شۆفێرانی مەرزی باشماخ ئەو كێشەیە دروست دەكەن، بە بیانووی جۆراوجۆر رێ دەگرن گوایە لە كاتی كەرەنتینەكەی ساڵی رابردوو، بڕیارێك دەركراوە كە ئەوان نایاسایین.

وەك ئەو نوێنەرە خستیەڕوو، هەشت ئۆتۆمبێلیان گیراوە و دوو شۆفێر بە ئۆتۆمبێلەكانەوە براون، بەڵام نازانن كێ دەستی لەو كارەدا هەیە و كەسانێك لە بەردەم باڵەخانەی پارێزگا مافیان بە شۆفێرەكانی باشماخ داوە، بۆیە ئەوانیش لە بەرانبەردا هەستاون ئەو كارانەیان بەرانبەر شۆفێرەكانی ئێمە كردووە، رێ نادەن كاری خۆمان بكەین و قووتی هاووڵاتییانیش دەبڕن.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *