نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / قایمقامی قـەزای شـنگال : په‌كه‌كه‌و حشدی شه‌عبی رێگرن له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكی شه‌نگال بۆ زێدی خۆیان

قایمقامی قـەزای شـنگال : په‌كه‌كه‌و حشدی شه‌عبی رێگرن له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكی شه‌نگال بۆ زێدی خۆیان

مەحما خەلیل قایمقامی قـەزای شـنگال له‌ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشی ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به‌تایبه‌ت قه‌زای شنگال رایگه‌یاند:

سەبارەت بە ناوچەی شنگال و رەوشی شنگال زۆر خراپە، ئومێدی شنگال بوو كە هەنگاو بەرەو پێش بچێت، بەڵام بەرەو پاش چووە ، 80% خاكی شنگال لە ژێر دەستی حەشدی شەعبییە 

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ سنووری نێوان سوریا و عێراق زۆر لاوازە و ئەو سنوورە شوێنی ئالوگۆڕی مادەی قەدەغەكراو و چەك و تەواوی مەترسییەكانە.

ئاماژه‌شیدا پاش رێككەوتن كە جێبەجێ نەكراوە، وای لێهاتووە جموجۆڵی داعشیشی هاتۆتە سەر. ئەوەش وای كردووە كە خەڵكی ئێزیدی بۆ جارێكی دیكە ئاوارەو دەربەدەر ببنەوە. ئەوەش بۆ هەڵەی سیاسەتی حكومەتی فیدراڵ دەگەرێتەوە مەترسی گەورە لە سەر شنگال هەیە بەرنامەیەكی دارێژراوە.

تا ئێستا خەڵكی شنگال هیوای گەرانەوە بۆ شارەكەیان دەخوازن، بەڵام بوونی پەكەكە و حەشدی شەعبی گرفتی سەرەكییە. رۆڵی حكومەتی عێراق و نوێنەرانی كورد لە بەغدا لە ئێستا وەكو پێویست نیە سەبارەت بە ناوچەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان.

بەپەلە

لە عێراق یاریی رۆبلۆكس قەدەغە كرا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە بەفەرمی قەدەغەكردنی یاریی منداڵانی رۆبلۆكسی لە ناوخۆی عێراق راگەیاند. وەزارەتی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *