نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری ناوخۆی عێراق دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری ناوخۆی عێراق دەکات

ئەمڕۆ شەممە 2021/2/27 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆی حکومەتی فیدراڵ کرد

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی هەماهەنگیی ئەمنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کرا، بەتایبەتی کە لەسەر پرسی هێرشە مووشەکیەکەی سەر هەولێر، لە ئەنجامی هەماهەنگیی باشی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی، ئەنجامی باش بەدەستهاتوون.

لە دیدارەکەدا هەروەها، جەخت لە گرنگیی جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شنگال و دەرچوونی میلیشا و هێزه چەکدارە نایاساییەکان لە دەڤەرەکە کرا.

سەرۆکی حکومەت، وێڕای سوپاسکردنی وەزیری ناوخۆی فیدراڵ بۆ هەوڵەکانی لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەکان، ئاماژەی بە بەردەوامیی سیاسەتی گۆڕینی دیموگرافی و دەستدرێژیکردنە سەر هاووڵاتییانی کورد و داگیرکردنی زەویوزارەکانیان لە کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم کرد و گوتی ئەم جۆرە دۆخە نائاسایی ونادەستوورییە، لە بەرژەوەندی خەڵکی عێراق نییە و پێویستە رێگری لێ بکرێت.

دانوستانەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی تایبەت بە بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2021 و هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق، تەوەری دیکەی گفتوگۆکان بوو

بەپەلە

لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، کاروانێکی دیکەی تووشبووانی تالاسیمیا ڕەوانەی دەرەوە کران

لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی شەممە 4ـی نیسانی 2026، پێنجەم کاروانی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *