ئه‌مرۆ دووشه‌ممه لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا كۆبووه‌وه، چه‌ند بریارێكی نوێی بۆ رێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ده‌ركرد.
دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا جوتیار عادل وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: پرۆسه‌ی خوێندن له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندن به‌رده‌وام ده‌بێت وه‌ك خۆی.
وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێم له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا رایگه‌یاند: پێویسته قوتابیان و هاووڵاتیان به به‌ستنی ماسك پابه‌ند بكرێن.
هه‌ر له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا جوتیار عادل رایگه‌یاند: سه‌رجه‌م بۆنه‌كانی مانگی (ئاداری ئه‌مساڵ به‌رز راده‌گیرێن، به‌ڵام رێگه به‌گردبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری نادرێت .
گوتیشی: هاتووچۆ لەگەڵ شارەکانی دیکەی عێراق تووند دەکرێتەوە و ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگاکان بەرپرسن لە هاتنی گەشتیاران و سنووردارکردنیان، تەنها هاتنی شاندە فەرمییەکان بۆ هەرێمی کوردستان رێگەی پێ دەدرێت.
سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنی مووچه‌ش، وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند: 25ی ئه‌م مانگه ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه ده‌كرێت.