
رێبوار بابکەیی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک وهڵامی سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان دهداتهوه، نووسیوویهتی: یوسف محەمەد کەی لە بەغدا نووقەت کردووە، تا لە کوردستان دەنگ هەڵبڕی؟ کاتێک هێرشی دوژمنکارانە لە لایەن کۆمەڵێک ناحەزی سەر بە هەندێ تاقمی حەشدی شەعبی دەکرێتە سەر هەولێر.
لەبەر چاوی یوسف محەمەد، ڕۆژانە لە بەغداو بەسرەو ناسریەو شوێنی تر چاڵاکڤانی سیاسی و تۆڕە کۆمەلایەتییەکان شەهید دەکرێن، نەم بیست، نەم بینی بڵێ ئم!.
باشە ئەوەشیان قەینا لە بەر ئەوەی خۆی عێڕاقچیەو باوەڕی بە یەکێتی خاکی عێڕاق و وەحدەی ریزەکانی گەلی عێڕاقە، پێی وا بووە ئەو خەڵکەی کە تیرۆر دەکرێن مەترسیداربوون بۆ سەر ئاسایشی عێڕاقی عەزیم!.
باشە یوسف، لە پێش چاوی تۆ کارمەندێکی ئاسایشی یەکێتی ڕێگەی نەدا سووپەر پەرلەمانتارەکەتان (عەلی حەمە سالح) و چەند پەرلەمانتارێکتان تەنانەت داخلی سلێمانی ببن.
مەگەر نەت بیست؟ نەت بینی؟ یاخود خۆت لێ کەڕ کرد؟. بەڵێ خۆت لێ کەڕو لاڵ کرد، نوقەت نەکرد دەزانم لەبەر ئەوەی ناوێری لە سنووری زوونی هەمە چەشن و سەوز بڵێی ئێحم!.
باشە ئەمەشیان قەیناکە، ئەی کاتێک هەردوو بێژەری بە توانا و لاو (لانە و ئامانج بابان و کۆرپەلەکەیان) بەهەڵبەستن و داڕشتنی چەند سیناریۆیەکەوە تیرۆر دەکرێن، نەک هەر دەنگتان لێوە نەهات بەڵکو چاویشتان نووقاند نە بادە دیپۆرتی بەغداو هەولێرتان کەن! هەروەک چۆن بە چاو سوورکردنەوەیەکی کارمەندێکی ئاسایشی یەکێتی عەلی حەمە سالح- تان دیپۆرتی هەولێر دەکرێتەوە.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە