
ئەمڕۆ هەینی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان داوای كرد هەموو لایەك ڕێز لە سیستەمی دادوەری لە هەرێمی كوردستان بگرن.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاوی كردەوە “داوا لە هەموو لایەک دەکەم ڕێز لە سیستەمی دادوەری لە هەرێمی کوردستان بگرن، بۆ ئەوەی بتوانێت بە شێوەیەکی سەربەخۆ و بێ دەستێوەردان، کارەکانی ئەنجام بدات”.