ڕۆژانی 18 و 19ی ئه‌م مانگه كۆمه‌ڵی ئیسلامی كۆنگره‌ی چواره‌می خۆی سازده‌كات، به‌پێ ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ستمان كه‌وتووه له سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای كۆمه‌ڵی ئیسلامی، عه‌لی باپیر به‌بێ ڕكابه‌ری ده‌بێته‌وه به كه‌سی یه‌كه‌می ئه‌و حزبه و ناوه‌كه‌شی له ئه‌میره‌وه ده‌كه‌ن به سه‌رۆك.
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا له كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، ڕایگه‌یاند، ڕۆژانی 18 و 19ی ئه‌م مانگه كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان چواره‌م كۆنگره‌ی خۆی سازده‌كات، ماموستا عه‌لی باپیر وتویه‌تی هه‌رگیز له‌به‌رپرسیاره‌تی ڕام ناكه‌م ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌ركێك خه‌ڵك داوام لێبكات ئه‌وه ئاماده‌م ئه‌ركه‌كه وه‌ربگرم.
سه‌رچاوه باڵاكه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ڵێ، تاكو ئێسته كه‌س بۆ ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی خۆی كاندید نه‌كردووه، كاندیدی یه‌كه‌م ته‌نها ماموستا عه‌لی باپیره، له كۆنگره قسه‌ی خۆی ده‌كات خۆشی كاندید نه‌كات خه‌ڵك وازی لێناهێنێت، بڕواش ناكه‌م له ناو كۆنگره كه‌س بۆ پۆستی ئه‌میر خۆی كاندید بكات و بیه‌وێت ببێته ڕكابه‌ری ماموستا عه‌لی باپیر.
هه‌رچه‌نده ڕاگه‌یه‌ندراوه 888 ئه‌ندامی كۆنگره به‌شدارده‌بن له كۆنگره‌ی چواره‌می كۆمه‌ڵی ئیسلامی،به‌ڵام سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێ تاكو ئێسته نازانن چه‌ند ئه‌ندامی كۆنگره به‌شداری كۆنگره ده‌كات تاكو یه‌كه‌م ڕۆژی كاره‌كانی كۆنگره ده‌ست پێده‌كات.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد هه‌میشه عه‌لی باپیر وتویه‌تی، نه بۆ پۆست ڕاده‌كه‌م نه له پۆست ڕاده‌كه‌م بۆیه،ده‌بێته‌وه كه‌سی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵ له چواره‌مین كۆنگره‌ی حزب.
ده‌نگی ناڕازی له كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌یه و به‌شێكیش له‌و ناڕازیانه له كۆمه‌ڵی ئیسلامی به سه‌رۆكایه‌تی ئارام قادر جیابوونه‌وه، قۆناخی دووه‌میان چه‌ند سه‌ركردایه‌تێكی و كادیرانی خواره‌وه‌ی ئه‌و حزبه‌بوون، سه‌رچاوه باڵاكه ده‌ڵی، ئه‌و سه‌ركردایه‌تیانه‌ی له‌م دووایانه له كۆمه‌ڵ جیابوونه‌ته‌وه به‌شداری كۆنگره ناكه‌ن و قسه‌شیان له‌گه‌ڵ نه‌كراوه.
زیاتر له 20 ساڵه كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له شاره‌دێ خورماڵه‌وه خۆی ڕاگه‌یاندو له بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی یه‌ك بوونی ئه‌وكات جودا بوویه‌وه، تاكو ئێسته كه به‌ره‌و چواره‌م كۆنگره ده‌به‌ستێت عه‌لی باپیر له هه‌موو كۆنگره‌كان به‌بێ ڕكابه‌ر بووه‌ته‌وه به ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی، ماموستا شێخ محه‌ممه‌د به‌رزنجی پێشه‌وای كۆمه‌ڵی ئیسلامی بوو به‌ڵام پاش كۆچی دووای ئه‌و پۆسته كۆتایی پێهێندرا له‌ناو ئه‌و حزبه‌دا.
له‌باره‌ی ئایا پاشگری ئیسلامی له كۆمه‌ڵی ئیسلامی لێده‌كرێته‌وه، سه‌رچاوه‌كه وتی، گفتوگۆی لێكردنه‌وه‌ی پاشگری ئیسلامی و گۆڕینی ناوی كۆمه‌ڵ له كۆنگره گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت به‌ڵام ئه‌وه دوواجار ئه‌ندامانی كۆنگره‌ن بڕیار له‌سه‌ری ده‌ده‌ن.