بەرپرسێکی باڵای یەکێتی گروپە تیرۆرستییەکانی سەر بە ئێران لە پشت هێرشە موشەکییەکەن بۆ سەر هەولێر،له‌و باوه‌ڕه‌دا نین حكوومه‌تی عێراق له‌م دۆخه‌دا، هاوئاهه‌نگ و هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بێ
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، راگه‌یاند، ده‌ستوه‌ردانی وڵاتانی هه‌رێمایه‌تیی نزیكی كوردستان و مانه‌وه‌ی كێشه‌كان به هه‌ڵواسراوی له‌گه‌ڵ به‌غدا، درێژه‌ی هه‌یه، بۆیه له چوارچێوه‌ی ئه‌و ناكۆكییانه ئه‌گه‌ر بۆ په‌ره‌سه‌ندنیشی بێ، هه‌ولێر ده‌كرێته ئامانج.
زیاتر گوتی، له‌و باوه‌ڕه‌دا نین حكوومه‌تی عێراق له‌م دۆخه‌دا، هاوئاهه‌نگ و هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بێ كه ڕووبه‌ڕووی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی بووه‌ته‌وه.
ئه‌م گرووپانه راسته له‌سه‌ر خاكی عێراقن، به‌ڵام سه‌ر به وڵاتانی هه‌رێمایه‌تی یاخۆ ئێرانن
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه گرووپێكی سه‌ربه ئێران ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ی خستووه‌ته ئه‌ستۆی خۆی، پیره رای گه‌یاند، ئه‌م گرووپانه راسته له‌سه‌ر خاكی عێراقن، به‌ڵام سه‌ر به وڵاتانی هه‌رێمایه‌تی یاخۆ ئێرانن، بۆ دۆخی شنگال و دۆخی تایبه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان راست ده‌بنه‌وه، بۆیه ده‌بێ هه‌رێمی كوردستان زیاتر و به‌شێوه‌یه‌كی گونجاوتر له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كاندا مامه‌ڵه بكات.