نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/2/14 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێنین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەکەدا ، گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی عێراق و دوایین پێشهاتەکانی دانوستانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و میکانیزمەکانی چارەسەرکردنی کێشەکان کرا، بەتایبەتی جێگیرکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2021 .

هەردوولا هاوڕابوون لە سەر ئەوەی پێویستە لە چوارچێوەی دەستووردا، کێشەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵی چارەسەر بکرێن و ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دابین بکرێت.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەا ، جەخت لە گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال کرایەوە کە دەبێت وەکو خۆی جێبەجێ بکرێت لە پێناو گەڕانەوەی ئارامی و سەقامگیریی بۆ دەڤەرەکە .

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *