
به‌هۆكاری ئه‌و بێ سه‌رو به‌رییه‌ی له سلێمانی هه‌یه دۆخی ئابووری و ته‌ناهی سلێمانی تاكو دێت به‌ره‌و خه‌راپ بوون هه‌نگاو ده‌نێت و بازرگانان سلێمانی به‌جێ ده‌هێڵن.
سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر دۆخی سلێمانی به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وامبێت له گروپی مافیایی و ته‌قه‌كردن له خه‌ڵكی وه‌رگرتنی سه‌رانه، وا له بازرگانان ده‌كات سلێمانی به‌جێ بهێڵن و سه‌رمایه‌كه‌یان ده‌گوازنه‌وه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، پێویسته حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هێزێك پێكبهێنێت به ده‌ستێكی پۆڵاین ڕوبه‌ڕوی ئه‌و گروپه مافیایانه ڕوبه‌ڕویان ببنه‌وه ئارامی بۆ شار بگه‌ڕێننه‌وه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، نموونه ئێسته شه‌وانه سه‌رمایه‌دارانی سلێمانی له هه‌ولێر ده‌مێننه‌وه نا‌وێرن شه‌وان له سلێمانی بمێننه‌وه بۆیه وابڕوات سلێمانی به‌ته‌واوه‌تی ئابووریه‌كه‌ی داته‌ته‌پێت و بێكاری هه‌ڵده‌كشێت.