نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئومێد سه‌باح به‌غدا داوای 450 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی نه‌كردووه‌

ئومێد سه‌باح به‌غدا داوای 450 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی نه‌كردووه‌

سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، سەردانی ئەمجارەی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا تا پەسەندکردنی بودجە، لەوێ دەمێنێتەوە.
ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، هەولێر دەیەوێ لەچوارچێوەی دەستووری هەمیشەیی عێراق، لەگەڵ بەغدا بگاتە رێککەوتن.
ئومێد سەباح هەروەها رایگەیاند، ئەمڕۆ لەگەڵ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەت و سەرۆکی شاندی دانوستاندنکاری هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا کۆدەبنەوە و ئامادەکاری بۆ سەردانیکردنی بەغدا دەکەن.
سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەش کرد، کە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەت رەزامەندیی لەسەر چوونەوەی شاندی دانوستاندنکاری حکوومەت بۆ بەغدا داوە و ”لەم چەند رۆژە دەگەڕێینەوە بەغدا“

بەپەلە

بزووتنەوەی ئیسلامی لە بەردەم ئاوێنەی ڕەخنەدا: لە قەیرانی سەرکردایەتییەوە تا پاشەکشەی فیکری

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، وەک یەکەمین ڕێکخراوی چەکداری و سیاسیی ئیسلامی لە باشووری کوردستان (کە لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *